
دامەزراندن و لۆگۆی عێراق، گرافیک: ئاڤا
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی ڕاژەی فیدراڵی ڕەزامەندی لەسەر دانانی دامەزراندنی زیاتر لە 1880 پلەی وەزیفی لە چەند دامەزراوەیەکی حکومەت دەدا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوێکی ئەنجوومەنی ڕاژەی فیدراڵی، ئەنجوومەنەکە ڕەزامەندیدا لەسەر دامەزراندنی 1880 فەرمانبەر لە پلە وەزیفییەکانی مامۆستا، یاریدەدەری یاسایی، ڕێبەری پەروەردەیی، یاریدەدەری ئەندازیار لەسەر میلاکی وەزارەتی پەروەردە، ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، وەزارەتی دارایی و شارەوانی بەغدا.
شێوازی جێبەجێکردن: میکانزمی دامەزراندی ئەو فەرمانبەرانە بەگوێری یاسای ژمارە 59ـی ساڵی 2017 و یاسای ژمارە 67ـی ساڵی 2017 یە کە تایبەتە بە دامەزراندن و خستنە سەرکاری یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگەکان لە هەرێمی کوردستان بایۆمەترییان کردووە و دوای پڕۆسەکە ناوی 10 هەزار کەسی شایستە بۆ دامەزراندن ماوەتەوە. وەزارەتی خوێندنی باڵاش نووسراوێکی بۆ دامەزراندنیان بۆ ئەنجوومەنی وەزیران کردووە بۆ ئەوەی داوا لە بەغدا بکرێت پارەیان بۆ دابین بکرێت.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: پێشتر لە 18ی شوبات سەعد لامی، وتەبێژی ئەنجوومەنی ڕاژەی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاندبوو، قۆناغی سێیەمی دامەزراندنی سێ یەکەمەکان و هەڵگرانی بڕوانامەی خوێندنی باڵا لە داهاتوو ڕادەگەیێنن کە هەشت هەزار پلەی وەزیفی لەخۆدەگرێت.
- لەبارەی سێ یەکەمەکانی کوردستانیش ڕایگەیاند، دەکرێت بڕیاری دامەزراندنی سێ یەکەمی زانکۆ و پەیمانگاکان و هەڵگرانی بڕوانامەی خوێندنی باڵا هەرێمی کوردستانیش بگرێتەوە، بەڵام ئەم بڕیارە پێویستی بە ڕێککەوتن و هەماهەنگی لە نێوان هەولێر و بەغدا هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 51 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات






