فایلی خەڵک؛ ئاڤا هاوکار دەبێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کارگوزارێکی سەیدسادق
- کوردستان
- 23 ئازار
ئاڤا نیوز
دوای سێ هەفتە لە بەدواداچوونی ورد بۆ کەیسی خانەنشینکردنی کارگوزارێکی سەیدسادق، ئاڤا هۆکاری ڕاگرتنی مامەڵەکەی ئاشکرا دەکات و ڕێکارەکانی چارەسەرکردنی بۆ ئاشکرا دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: کەژاڵ محەممەد ئەحمەد کە پیشەی کارگوزارە لەسەر میلاکی پەروەردەی سەیدسادق، دوای ئەوەی جەڵدە لێی دەدات و توانای کارکردنی نامێنێت، داوای خانەنشینکردنی دەکات، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانیش داوا دەکات کاری پێویست لەسەر داواکارییەکە بکەن.
لێدوانی فەرمی: د.سامان سیوەیلی، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ئەم نووسراوە ڕۆژی 2025-03-19، وەزیری پەروەردە ڕەزامەندی لەسەردا و ڕۆژی 2025-03-20، بۆ وەزارەتی تەندروستی ڕەوانە کرا، ئەوانیش بۆ لیژنەی ئیستنافی دەنێرن، کە پەسەندیان کرد و بۆیان ناردینەوە، ئێمەش بۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری دەنێرین تاوەکو خانەنشین بکرێت.
زانیاریی زیاتر: بەوتەی سامان سیوەیلی، هۆکاری ڕایینەکردنی مامەڵەی کەژاڵ محەممەد لە مانگی 11ـی ساڵی 2024دا، بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە وەزارەتی دارایی و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی هەموو مامەڵەیەکی خانەنشینیان ڕاگرتبوو، پێیان وتبووین کە چاوەڕێی ڕێنمایی نوێبن، ئەوەبوو لە سەرەتای ئەمساڵەوە ڕێنمایی نوێی خانەنشینی دەرچوو، ئەویش بۆ چوار تەمەنبوو و ئەولەویەتیش هەر بۆ ئەو چوار تەمەنە بوو.
لە لایەکی دیکەوە: د.مەعاف عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری گشتیی کارگێڕی و دارایی وەزارەتی تەندروستی، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ڕۆژی پێنجشەممە 2025-03-20، بە پۆستە نووسراوەکەی وەزارەتی پەروەردەمان پێگەیشت و ئاراستەی بەرپرسی لیژنەی پزیشکی ئیستنافیمان کرد، لیژنەکەمان ڕاسپاردووە لەم هەفتەیە ڕۆژێک بۆ پشکنینی ئەم خاتوونە دیاری بکەن، بۆ ئەوەی لە زووترین کات کارەکانی ڕایی بکرێت.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 12 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 18 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 56 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 12 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 18 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە






