
یەکێک لە چێشتخانەکانی شاری نەجەف
ئاڤا نیوز
لە هەنگاوێکی بەپەلەدا لە نەجەف ڕێوشوێنی ئەمنی تووند لە سەرجەم چێشتخانە و کافێکان دەگیرێتەبەر و 15 ڕۆژ مۆڵەت بەو شوێنانە دەدرێت تاوەکو کامێرای چاودێری لە چێشتخانە و کۆگاکانیاندا دابنێن.
وێنە گەورەکە: سەرەڕای ئەوەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا ئەو برووسکەیەی ڕەتکردەوە کە لەبارەی کرێکارانی سووری لە چێشتخانەکان دەریکردبوو، گوایە کرێکارانی سووری نیازیان وایە لە یەک کاتدا عێراقییەکان ژەهراوی بکەن، بەڵام لە نەجەف ڕێوشوێنە ئەمنییەکان تووند دەکرێن.
نووسراوی فەرمی: بەگوێرەی نووسراوێکی پارێزگاری نەجەف، کە ئاڕاستەی دەزگا ئەمنییەکانی پارێزگاکەی کردووە و داوایان لێدەکات سەرجەم چێشتخانە و کافێکان پابەند بکەن بە دانانی کامێر چاودێری لە ژووری چێشتلێنان و کۆگاکانیان و پەخشکردنی دیمەنەکانی بەشێوەیەکی ڕاستەخۆ لەنێو هۆڵەکان بۆ ئەوەی سەردانیکاران دڵنیا ببنەوە.
- پێویستە لە ماوەی کەمتر لە 15 ڕۆژ لەدوای دەرچوونی ئەو نووسراوەمان، چێشتخانەو کافێکان ئەو ڕێوشوێنانە بگرنە بەر و ئەوەی سەرپێچیشی کرد، ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی بکرێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی برووسکەیەکی نهێنی کە لە فەرماندەیی پۆلیسی بەغدا ڕەسافە دەرچووە، ئاماژە بەوە دەدات، بەپێی ئەو زانیارییانەی لە فەرمادەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغداوە بە دەستمان گەیشتووە کرێکارە سوورییەکان (چێشتلێنەرەکان) ئەوانەی لە خواردنگەکان و کۆمپانیاکانی ئاو کار دەکەن، بەنیازن لە یەک کاتدا خواردن و ئاو ژەهراوی بکەن و بەهۆیەوە هەزاران کەس بکوژن و ترس و دڵەڕاوکێ بڵاوبێتەوە و ڕەوشی ئەمنیی عێراق تێکبدەن.
ئەمەش بزانە: پێش ئەو برووسکەیە، ئاژانسی فەرمی عێراق لەسەر زاری میقداد میری، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاندبوو، هەڵمەتێکی بەرفراوانیان بۆ دەستگیکردنی کرێکارانی عەرەب و بیانی دەستپێکردووە ئەوانەی سەرپێچی ڕێسا و مەرجەکانی نیشتەجێبوونان کردووە. لەو میانەش 738 کرێکاریان دەستگیرکردوون.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 46 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات






