ناوی زیاتر لە سێ هەزار و 500 فەرمانبەری هەڵەبجە بۆ وەرگرتنی زەوی گەڕاوەتەوە
- کوردستان
- 24 ئازار

مۆنۆمێنتی شەهیدان (هەڵەبجە)
ئاڤا نیوز
بە وتەی سەرۆکی شارەوانی هەڵەبجە، هەفتەیەک لەمەوبەر ناوی زیاتر لە سێ هەزار و 500 فەرمانبەری هەڵەبجە گەڕاوەتەوە شارەوانی بۆ وەرگرتنی زەوی، ئەمڕۆش کۆمەڵێک ناوی دیکە لە ئەنجوومەنی وەزیرانەوە گەڕاوەتەوە وەزارەتی شارەوانی.
لێدوانی فەرمی: سەلام بیلال، سەرۆک شارەوانی هەڵەبجە بە ئاڤا میدیای وت، هەفتەی پێشوو ناوی زیاتر لە سێ هەزار و 500 فەرمانبەر گەڕاوەتەوە شارەوانی هەڵەبجە و ئەمڕۆش ناوی ژمارەیەکی دیکە لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە گەڕاوەتەوە وەزارەتی شارەوانی، "دوای جەژن وەریاندەگرینەوە و دێتە شارەوانی هەڵەبجە".
- سێ زۆن دیاریکراوە بۆ دابەشکردنی زەوی، ئەو زەوییانەی دابەش دەکرێت لە سنووری عەبابەیلێ، جەدیدە، بامۆک، دەورووبەری زەمەقی دەبێت.
- "لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزارەت داوامان کرد دابەشکردنی زەوی لە پارێزگای هەڵەبجە بکەوێتە دوای تەواو بوونی ماستەرپلان، بەڵام وەزارەت پێی باشە پرۆسەکە بەردەوام بێت لەبەر ئەوەی ئامانجەکە ئەوەیە هەموو فەرمانبەران لە هەرێمی کوردستان بە یەک ئاست سوودمەند بن".
- ئەو زەوییانەی لە بەرنامەیە بخرێنە سەر سنووری شارەوانی زێدەڕۆیی زۆریان لەسەر کراوە، ئەوەش گرفتێکە.
- "حکومەتی هەرێمی کوردستان 50 ملیۆن دیناری تەرخانکردووە بۆ ئەو پرۆسەیە، بەڵام هێشتا فەرمانی خەرجکردنی پارەکە نەگەڕاوەتەوە و لەسەر ئەرکی شارەوانی کارەکان ڕایی دەکەین".
باکگراوند: مانگی ئاداری 2024 مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان بڕیاریدا زەوی بەسەر فەرمانبەران دابەش بکرێت لەو کاتەوە تا ئەمڕۆ دەیان هەزار پارچە زەوی لەسەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بەسەر فەرمانبەران دابەش کراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ گەیشتەوە کۆشکی سپی و کۆبوونەوەیەکی گرنگی هەیە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
14 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت