گرفتی بەردەم بەستنی نازناوی زانستی هەڵگرانی بڕوانامەی ماستەر و دکتۆرا چارەسەر دەکرێت
- کوردستان
- 25 ئازار
ئاڤا نیوز
بەگوێرەی بەدواداچوونەکانی ئاڤا دوای جەژنی ڕەمەزان خولی زمانی ئینگلیزی بۆ هەڵگرانی بڕوانامەکانی ماستەر و دکتۆرا دەستپێدەکاتەوە.
وێنە گەورەکە: کۆرسی زمانی ئینگلیزی کە یەکێکە لە مەرجەکانی وەرگرتنی نازناوی زانستی، لە مانگی 11ـی ساڵی ڕابردووەوە ڕاگیراوە و نزیکەی پێنج هەزار کەس چاوەڕێی پێدانی ئەو نازناوەن کە هەڵگرانی بڕوانامەی ماستەر و دکتۆران، هاوکات بۆ ئەو مامۆستا و موعیدانەش کە پێویستیان پێی هەیە، ڕاگیراوە.
لێدوانی فەرمی: د.ژاڵە سەعید، بەڕێوەبەری گشتیی توێژینەوە و پەرەپێدان لە وەزارەتی خوێندنی باڵا بە ئاڤای گوت، "لیژنەیەکی باڵا لە وەزارەتی خوێندنی باڵا پێکهێنراوە لەسەر ڕێکارەکانی کردنەوەی خولێکی نوێ و لە ئایندەیەدا خولی نوێ ڕادەگەیێنرێت."
لەلایەکی دیکە: مامۆستاکان دەتوانن تاقیکردنەوەی ئینتەرناشناڵ بکەن، کە لە هەرسێ پارێزگای هەولێر، سلێمانی و دهۆک هەیە و باوەڕپێکراون لەوانە ئایەڵتس، تۆفڵ و پی تی ئی، بەڵام بەهۆکاری قورسیان، مامۆستاکان تاقیکردنەوەکان ناکەن.
زانیاریی زیاتر: ئاڤا زانیویەتی نزیکەی 5 هەزار کەس ئەم کێشەیان هەیە، دوای جەژن خولێکی نوێ دەکرێتەوە و خوێندنیش هاوشێوەی پێشوو بە سیستەمی ئیمپریالی بەریتانی دەبێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە هەرێمی کوردستان 15 سەنتەری زمان لە زانکۆ حکومییەکان هەیە، لە هەر خولێکیش بە هەموویان دەتوانن دوو بۆ دوو هەزار و 500 قوتابی وەربگرن، خولەکە چوار ئاستە، ئەگەر قوتابییەک لە سەرەتاوە دەستپێبکات هیچ دابڕانێک و دەرنەچوونێکی تێنەکەوێت هەشت مانگی دەوێت تا هەموویان تەواو ئەکات.
ئەمەش بزانە: ئەم هەواڵە بۆ ئەو کەسانەش گرنگە کە بەنیازن ماستەر و دکتۆرا بخوێنن کە بڕیارە ئەمساڵ خولێکی نوێ بکرێتەوە، دەتوانن پێشوەخت توانستی زمانی ئینگلیزی بەدەست بهێنن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 8 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی پلانی داهاتووی پارتی ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 14 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 52 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 8 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی پلانی داهاتووی پارتی ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 14 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە






