لەسەر داواکاریی سەرۆک بارزانی پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دەدات
- کوردستان
- 25 ئازار
ئاڤا نیوز
لەسەر داواکاریی سەرۆک مەسعوود بارزانی ئەمشەو پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دەدات، قسە لەگەڵ لایەنە شیعە و سوونەکان کراوە نەبنە ڕێگر و دەنگی پێبدەن، کەشێکی ئەرێنی ڕەخساوە.
وێنە گەورەکە: دوای ئەوەی سەرۆک بارزانی داوای لە پەرلەمانی عێراق کردبوو، پرۆژەیاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە پەسەند بکەن، ئەمشەو بۆ تاوتوێکردنی پرۆژەیاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە، ئەنجوومەنی نوێنەران کۆ دەبێتەوە.
لێدوانی فەرمییەکان:
- د. شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: ڕەزامەندی سەرۆکایەتی پەرلەمانیان وەرگرتووە تا پرۆژە یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە ئەمڕۆ لە کارنامەی ئەنجوومەنەکە دیاریکراو، لەگەڵ فراکسیۆنە جیاوازەکانی دیکە قسەیان کردووە تا کێشە بۆ پرۆژە یاساکە نەکرێت و ئەمڕۆ دەنگی لەسەر بدرێت.
- سەرۆک بارزانی لە 37ـەمین ساڵیادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە ڕایگەیاند "بەرپرسیاریێتیی ئەو تاوانە دژ بە مرۆڤایەتییە و ئەنجام و ئاسەوارەكانی، تاوەکو قەرەبووكردنەی کەسوکاری قوربانییان، لەسەر شانی دەوڵەتی عێراقە.
- پەرلەمانتار موختار موسەوی لە فراکسیۆنی هاوپەیمانی فەتح گوتی: پێشتر چەند جارێک داواییان کردوە پرۆژە یاسای بەپارێزگاکردنی تەلەعفەر بخرێتە کارنامەی پەرلەمان، بەڵام نەکراوە و دەڵێت بڕیار بوو لەگەڵ پرۆژە یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە ئەویش دابنرێت "بەڵام ئێستا نازانم بۆچی دانەنراوە"، موسەوی ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد کە ئەو ئامادەی دانیشتنەکە نابێت.
بۆچوونی سوننەکان: نیهال شەمەری، پەرلەمانتار لە فراکسیۆنی عەزم بە ئاڤا میدیا راگەیاند، وێڕای ئەوەی لەماوەکانی ڕابردوو ڕێگری هەبوو لە تێپەڕاندنی پرۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بەهۆی بوونی داواکاری بەشێک لە هێزە سیاسییەکانی دوجێل لە سەڵاحەددین و تەلەعفەر لە نەینەوا، بەڵام بۆ ئێستا کەشەکە لەبارە و پێشبینی دەکەم ئەمشەو پرۆژە یاساکە دەنگی لەسەر بدرێت.
لەلایەکی دیکە: چرۆ محەمەد ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران لە فراکسیۆنی یەکێتی بە ئاڤا میدیا ڕاگەیاند، چاوەڕێ دەکرێت ئەمشەو لە ئەنجوومەنی نوێنەران دەنگ بە پرۆژە یاساکە بدرێت و لە پەرلەمان ئاهەنگ دەگێڕین.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاڤا میدیا ناوەڕۆکی پرۆژە یاساکەی دەستکەوتووە، بەپێی ناوەرۆکەکە لەدوای پەسەندکردنی پرۆژە یاساکە و بڵاوکردنەوەی لە ڕۆژنامەی وەقائعی عێراق لەماددەی سێەم ئاماژە بە ئەوە کراوە کە دەبێت وەزارەت و لایەنەپەیوەندیدارەکانی هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ پابەند دەکرێن بە جێبەجێکردنی بڕیارەکانی نێو پرۆژە یاساکە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمە لە کاتێکدایە، لەسەر داواکاری سەرۆک بارزانی، حکومەتی ھەرێمی کوردستان ڕۆژی 13 ئازاری 2014 هەڵەبجەی بە فەرمیی کردە چوارەم پارێزگای ھەرێمی کوردستان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 12 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 23 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






