
وێنەی برای سەرکردەی حووسییەکان لەگەڵ چەند هاوکارێکی. وێنە؛ میدیا عەرەبییەکان
ئاڤا نیوز
ڕۆژی پێنجشەممە، لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی ئەمریکا بۆ سەر پێگە و بارەگاکانی حووسییەکانی یەمەن لە چەند ناوچەیەکی جیاوازی ئەو وڵاتە، برای سەرۆکی حووسییەکان کوژرا.
چیرۆکی سەرەکی: هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر حووسیەکانی یەمەن بەردەوامە و تائێستا چەند سەرکردەیەکی دیاری حووسی کوژراون، سەرەڕای داوا کردنی ئاگربەست و دانوستان لە لایەن حووسیەکانەوە، بەڵام ئەمریکا بەردەوام دەبێت لەسەر هێرشەکانی.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕۆژی پێنجشەممە 27-3-2025، حووسییەکانی یەمەن لە ڕاگەیێنراوێکدا کوژرانی چەند سەرکردەیەکی دیار لە ناویاندا عەبدولخالق بەدرەدرین، حووسی برای سەرۆکی حووسییەکان، عەبدولمەلیک حووسی کە وەک فەرماندەیەکی سەربازی کاری کردووە بەهۆی هێرشێکی ئاسمانی ئەمریکا پشتڕاستکردەوە.
لێدوانی فەرمی: وەزاح دەبیش، وتەبێژی فەرمی هێزە هاوبەشەکانی یەمەن ڕایگەیاند: لە ئەنجامی هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر حووسییەکان، چەندین سەرکردەی دیاری بزووتنەوەکەمان کوژراون لە وانەش محەممەد عەبدولکەریم غەماری، سەرۆک ئەرکان و مەنسور ئەحمەد سەعدی، فەرماندەی هێزی دەریایی لەگەڵ نۆ کەسی دیکە.
لە لایەکی دیکەوە: چارەنووسی چەند سەرکردەیەکی حووسی کە بەرپرسن لە سیستمی مووشەک و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بەهۆی بۆردومانە چڕەکانی ئەمریکا تا ئێستا دیار نییە.
ژمارەکان وا دەڵێن: وتەبێژی فەرمی هێزە هاوبەشەکانی یەمەن ئاماژەی بەوە کرد لە 2025-03-15، لە سەرەتای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکەی ئەمریکا، ژمارەی قوربانیان 150 کەسی تێپەڕکردووە کە زۆربەیان سەرۆک و سەرکردەی ئەو بزووتنەوەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 28 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 48 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 59 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 59 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە






