نەتەوەیەکگرتووەکان: 20 ملیۆن کەس لە یەمەن پێویستیان بە هاوکاریی مرۆیی هەیە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 27 ئازار

ژمارەیەک هاووڵاتیی یەمەنی کە بۆ وەرگرتنی بڕێک هاوکاری سەرەیان گرتووە
ئاڤا نیوز
دەزگای کۆچی نەتەوەیەکگرتووەکان لەبارەی دۆخی یەمەنەوە دەڵێت، نزیکەی 20 ملیۆن کەس پێویستیان بە هاوکاریی مرۆیی هەیە.
وێنە گەورەکە: 11 ساڵە شەڕ و ململانێ لە یەمەن بەردەوامە، بەهۆی ئەمەشەوە خەڵکێکی زۆر دووچاری ئاوەرایی و دەربەدەری بوونەتەوە و هاوکارییەکانیش بەپێی پێویست نین، ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی کۆچبەران هۆشداری دەدات لەوەی دۆخی خەڵک و ناوچەکە خراپە.
بڵاوکراوەی فەرمی: ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی کۆچی نەتەوەیەکگرتووەکان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، زیاتر لە 4.8 ملیۆن کەس بە ئاوارەیی ماونەتەوە و زۆربەیان لە شوێنی داڵدەدانی کاتیدا دەژین و دەستڕاگەیشتنیان بە خۆراک و چاودێریی تەندروستی و پاراستن سنووردارە، هاوکات نزیکەی 20 ملیۆن کەس پێویستیان بە هاوکاریی مرۆیی هەیە.
لێدوانی فەرمی: ئیمی پۆپ، بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی کۆچ دەڵێت، سەرنجی جیهان لەسەر شەڕی یەمەن کاڵ بووەتەوە، بەڵام بۆ ئەوانەی لەو شەڕەدا دەژین ئازارەکانیان هەر نوێن، ئێستا زیاتر لە جاران پشتیووانی جیهانیی پێویستە بۆ ئەوەی ملیۆنان کەس کە لەو وڵاتە دەژین و دەستیان بە پێداویستییە سەرەتاییەکان بگات."
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی چاودێرییەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان، ژنان و منداڵان بەردەوام بەدەست مەترسیی توندوتیژی و بەدخۆراکی و خراپی دۆخی تەندروستی دەناڵێنن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 43 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 45 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 43 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەڕەشەی دەستپێکردنەوەی شەڕ لە لوبنان دەکات
- هەواڵ
- 4 تشرینی دووەم
لە ئێران دەستگیرکردن بەڕێژەی 70% زیادیکردووە






