وەزیرانی بەرگریی لوبنان و سووریا لەبارەی کێشەی سنوورەکانی نێوانیان کۆدەبنەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 27 ئازار

ئاڵای لوبنان و سووریا
ئاڤا نیوز
بڕیارە ئەمڕۆ وەزیری بەرگریی لوبنان لەگەڵ هاوتا سوورییەکەی بۆ گفتوگۆ لەبارەی کێشەکانی سنوورەکانی نێوانیان لە سعودییە کۆببنەوە.
وێنە گەورەکە: میدیاکانی سووریا و لوبنان بڵاویانکردووەتەوە، بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەمە 27-3- 2025، لە شاری جەددەی سعودیە، میشێل میناسا، وەزیری بەرگریی لوبنان لەگەڵ مورهەف ئەبو قەسرا، هاوتا سوورییەکەی کۆببێتەوە. ئەوە لەکاتێکدایە بڕیاربوو کۆبوونەوەکە دوێنێ چوارشەممە لە دیمەشق بکرێت.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: بەگوتەی بەرپرسانی سووریا، هۆکاری دواخستنی کۆبوونەوەکە بەهۆی ئامادەکارییەکانی لوبنان بووە بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ. بەرپرسانی لوبنانیش ئەو هۆکارە ڕەتدەکەنەوە و دەڵێن، دواخستنەکە، پەیوەندی بەهیچ کێشەیەکەوە نەبووە.
زانیاریی زیاتر: ئەمە لە کاتێکدایە لە سنوورەکان هیچ بەربەست و هێزێکی ئەمنی نییە، ئەمە ڕێگەخۆشکەرە بۆ چەندین جۆر قاچاخچێتی لە ناوچەکەدا، لەوانەش ئامێری قورسی حکومەتی پێشووی سووریا دەدزرێن و ئاودیوی لوبنان دەکرێن و دەفرۆشرێن.
باکگراوند: لە 16-03-2025، سێ سەربازی سووریا کەوتنە نێو بۆسەیەکی چەکدارانی نزیک لە حیزبوڵڵای لوبنان و لەسەر سنووری هەردوو وڵات کوژران. ئەمەش بووە هۆی تێکچوونی پەیوەندییەکانی سووریا و لوبنان، تەنانەت سوپای سووریا وەک تۆلەکردنەوەی کوژرانی سێ سەربازەکەی، لەسەر سنووری نێوانیان چەند پێگەیەکی لەناو خاکی لوبنان بۆردوومان کرد.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 26 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 43 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 54 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 43 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






