
دیمەنی شاری کۆیە لە ئاسمانەوە
ئاڤا نیوز
دوو ڕۆژە دانیشتووانی چەند گەڕەكەكێكی شاری كۆیە هەست بە بۆنێكی ناخۆش دەكەن و هەمووان دەپرسن و نازانن هۆكارەكە چییە. ئاڤا میدیا بەدواداچوون بۆ هۆكاری بۆنە ناخۆشەكە دەكات.
چیرۆكی سەرەكی: ڕۆژی 25 ئەم مانگە تانكەرێكی سووتەمەنی پاشماوەی سووتەمەنی و هەندێ پاشماوەی دیكەی زیانبەخشی لەنێو ئاوی زێی بچووك لە نزیك گوندی بۆگد ڕشت ڕژاندبوو كە سەرچاوەی ئاوی خواردنەوەیە بۆ دانیشتووانی كۆیە بەمەبەستی پاراستنی گیانی هاووڵاتیان هەر زوو سەرجەم ئەو پرۆژانەی کە ئاو لە زێی بچووک وەردەگرن بە ناچاری وەستێنران، جگە لە پیسبوونی ئاو، ئەم كارەی شۆفێری تانكەرەكە بووە هۆی پیسبوونی هەوای شارەكەش و بۆنێكی ناخۆشی بڵاوكردەوە.
لێدوانی فەرمی: هاوكار عەلی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی تەندروستیی كۆیە بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: هۆكاری ئەو بۆنە ناخۆشەی كە چەند ڕۆژێك بوو لەلایەن بەشێك لە دانیشتووانی شاری كۆیەوە هەستی پێدەكرا ئەو سووتەمەنی و پاشماوەیە بوو كە لەلایەن تانكەرێكی سووتەمەنییەوە ڕژێندرابووە نێو ئاوی زێی بچووك، بەو هۆیەوە خەڵك لە دڵەڕاوكێدا بوو ترسییان هەبوو لە مەترسییەكانی بۆنەكە، بەڵام ئەمڕۆ بۆنەكە نەماوە.
- بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی تەندروستیی كۆیە ڕەتی كردەوە كە هیچ كەسێك بەهۆی خواردنەوەی ئاوەوە دۆخی تەندروستیی تێكچووبێت، ئەویش بە هۆی ئەوەی هەر زوو بەڕێوەبەرایەتیی ئاو سەرجەم پڕۆژەكانی گەیاندنی ئاویان بۆ دانیشتووانی كۆیە بۆ ماوەی نزیكەی دوو ڕۆژ وەستاند.
لەلایەكی دیكەوە: بەپێی بەدواداچوونی ئاڤا میدیا، ئەمڕۆ ئاو بۆ دانیشتووانی گەڕەكەكانی كۆیە گەڕاوەتەوە ئەمەش دوای ئەوەی تیمەكانی پشكنینی ئاو دڵنیابوونەتەوە لە سەلامەتیی ئاوەكە و نەمانی زیانەكانی پیسبوونەكە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 18 خولەک لەمەوپێش
ساڤایا: پشتگیریی لە عێراقێكی بێ میلیشیا دەکەین
- جیهان
- 20 خولەک لەمەوپێش
نهێنییەکی سەیر لەبارەی زمانی ئینگلیزی و ژیریی دەستکرد ئاشکرا دەبێت
- جیهان
- 36 خولەک لەمەوپێش
زانایەکی دۆزەرەوەی دی ئێن ئەی کۆچی دوایی کرد
- کوردستان
- 40 خولەک لەمەوپێش
وادەی بانگەشە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کۆتایی هات
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
دانوستانەکانی نێوان ئەفغانستان و پاکستان شکستیان هێنا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

زانایەکی دۆزەرەوەی دی ئێن ئەی کۆچی دوایی کرد
36 خولەک لەمەوپێش

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
6 تشرینی دووەم

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم






