
کۆبوونەوەی نێوان ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ئان هیدالگۆ، سەرۆکی شارەوانیی پاریس
ئاڤا نیوز
پارێزگاری هەولێر ڕایدەگەیەنێت، لە پاریس پارک و شەقامێک بە ناوی پێشمەرگە دەکرێت و لە هەولێریش ماڵی پاریس دەکرێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: لە چوارچێوەی سەردانەکەى بۆ پاریس و بەمەبەستی بەشداریکردنى لە ڕێورەسمى ئاهەنگى نەورۆز، ئەمڕۆ پێنجشەممە 2025.3.27، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، سەردانى شارەوانی گەورەی پاریسی کرد و لەگەڵ ئان هیدالگۆ، سەرۆکی شارەوانیی پاریس کۆبووەوە.
لێدوانی فەرمی: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، فەرەنسا بەچاوی ڕێزەوە لە پێشمەرگە دەڕوانێت و لەم چوارچێوەیەشدا بڕیار دراوە، پارک و شەقامێک لە پاریس بەناوی پێشمەرگە بکرێت و لە ئاییندەیەکی نزیکدا بەئامادەبوونی بەرپرسانی هەرێمی کوردستان و وڵاتی فەرەنسا، لەڕێوڕەسمێکی شایستەدا ئەو پارک و شەقامە بکرێتەوە.
زانیاریی زیاتر: لەبەشێکی کۆبوونەوەکە، پڕۆسەی نۆژەنکردنەوەی قەڵاتی هەولێر باسکرا، پارێزگاری هەولێر بە سەرۆکی شارەوانیی پاریسی ڕاگەیاند، کار بۆ دابینکردنی خانوویەک لەنێو قەڵا دەکەین کە وەکو ماڵی پاریس بناسێندرێت.
ئەوەش بزانە: هاوکات گفتۆگۆ لەبارەی ئامادەکارییەکانی کۆبوونەوەی پارێزگار و سەرۆک شارەوانیەکانی فرانکۆفۆنی کرا کە لە مانگی چواری ئەمساڵ لە ڤێتنام بەڕێوەدەچێت، لەوبارەیەشەوە پارێزگاری هەولێر، ئامادەیی هەولێر و هەرێمی کوردستانی نیشاندا کە کۆبوونەوەی فڕانکۆفۆنی بۆ ساڵی داهاتوو واتە بۆ ساڵی 2026، لە هەولێری پایتەخت بەڕێوەبچێت.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت