
پیت هێگێس، وەزیری بەرگریی ئەمریکا، لەگەڵ جێنیفری هاوسەری
ئاڤا نیوز
سەرچاوە میدیایەکان چەند ڕاپۆرتێکیان بڵاوکردۆتەوە و تیایدا ئاشکرا دەکرێت پیت هێگێس، وەزیری بەرگریی ئەمریکا، لەگەڵ هاوسەرەکەی بەشداری لە کۆبوونەوە هەستیارەکان دەکات.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ، پیت هێگێس، وەزیری بەرگریی ئەمریکا، لانیکەم دووجار جێنیفری خێزانی هێناوەتە نێو کۆبوونەوە گرنگ و هەستیارەکان لەگەڵ بەرپرسە باڵاکان.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: ''یەکێک لە کۆبوونەوەکان لەگەڵ وەزیری بەرگریی بەریتانیا بووە لە پێنتاگۆن لە 6ـی ئازاردا، گفتوگۆکانیش بریتی بوون لە ڕاگرتنی پشتووانی هەوڵگری بۆ ئۆکراینا، دووەم کۆبوونەوەی لە بارەگای ناتۆ بوو سەبارەت بە پرسی ئۆکراینا''
ئەمەش بزانە: لە ڕاپۆرتەکەدا هاتوو، '' لە هەندێک لە ئامادەبووانی بیانی لە کۆبوونەوەکاندا نەیانزانیوە جێنیفر هێگێس کێیە''
کاریگەریی و لێکەوتەکان: ئەم ڕاپۆرتە لە کاتێکدایە، پیت هێگێس، وەزیری بەرگریی ئەمریکا بە هەڵە ڕۆژنامەنووسێکی خستۆتە نێو گرووپ چاتێکی نهێنیدا تیایدا زانیاریی تایبەت و نهێنی بۆ ڕۆژنامەنووسەکە ناردووە سەبارەت بە هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر پێگەی حووسییەکان، دوابەدوای ئەو ڕووداوە، ئیدارەی ئەمریکا ڕووبەڕووی بانگەواز بووەوە بۆ دوورخستنەوەی هێگێس، بەڵام بەردەوامە لە پشتیووانیکردنی، سەرەڕای ئەوەی ترامپ لەم هەفتەیەدا ڕایگەیاند کە دەیەوێت لێکۆڵینەوە لە دزەپێکراوەکە بکاتەوە
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 19 خولەک لەمەوپێش
قەیس خەزعەلی: عەرەب کەی بیەوێت پارێزگاری کەرکووک وەردەگرێتەوە
- کوردستان
- 51 خولەک لەمەوپێش
گەنجە دەستگیرکراوەکەی چەمچەماڵ هێشتا ئازاد نەکراوە
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
زانیاریی نوێ لەسەر خەرجكردنی مووچەی مانگی نۆ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جۆرجیا مێلۆنی پێشوازییەکی گەرمی لە سەرۆکی فەڵەستین کرد
3 کاتژمێر لەمەوپێش

توێژینەوەیەکی نوێ: 75 خولەک وەرزشکردن لە هەفتەیەکدا مەترسی مردنی پێشوەخت کەمدەکاتەوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش

تەیلەر سویفت بەردەوامە لە شکاندنی ڕیکۆردەکان
5 کاتژمێر لەمەوپێش

خانمی یەکەمی ئەمریکا بە نیشتمانپەروەری ساڵ دەستنیشانکرا
6 کاتژمێر لەمەوپێش

بەرزەپردی دەروازەی سۆران سیمایەکی جوانی بەناوچەکە بەخشیوە
6 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
خانمی یەکەمی ئەمریکا بە نیشتمانپەروەری ساڵ دەستنیشانکرا
- جیهان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆریای باکوور هەڕەشە لە ئەمریکا و کۆریای باشوور دەکات
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا کەرتی وزەی ئۆکرانیا بە ئامانج دەگرێت
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دەرفەت هەیە پووتین ببینم
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ساڤایا: پشتگیریی لە عێراقێكی بێ میلیشیا دەکەین






