
سەڵاحەددین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە, لە زیندانێکی تورکیا
ئاڤا نیوز
هەواڵی ئازادکردنی سەڵاحەددین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە بووەتە بابەتی گەرمی میدیاکانی تورکیا، بەشێک لە ڕۆژنامەنووسان باس لە ئازادکردنی دەمیرتاش و ژمارەیەک لە ئەندامانی پێشووی هەدەپە دەکەن.
چیرۆکی سەرەکی: لە دوای دەستپێکردنی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا بە تایبەت دوای بانگەوازەکەی 27ی شووباتی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری پەکەکە بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە، هەڵمەتێکی میدیای گەورە لە سۆشیال میدیا و کەناڵەکانی ئەو وڵاتە بۆ ئازادکردنی دەمیرتاش دەستیپێکردووە، ڕۆژانە داواکاری ئازادکردنی دەمیرتاش بڵاودەکرێتەوە.
بڵاوکراوەی فەرمی: ئیسماعیل کوچوککایە، بێژەری کەناڵی هەڵک تیڤی تورکیا بە پشت بەستن بە سەرچاوەکانی لە ئەنقەرە دەڵێت: سەڵاحەددین دەمیرتاش دوای جەژن لە ماوەیەکی کورتدا ئازاد دەکرێت، چۆن ڕێککەوتنێک کراوە نازانم، بەڵام بە گوێرەی زانیارییەکان بە ئەگەرێکی زۆرەوە دەمیرتاش ئازاد دەکرێت.
لەلایەکی دیکەوە: ڕۆژنامەنووس ڕەسیم ئۆزان، باسی لەوە کردووە، بە دڵنیاییەوە دوای جەژن دەمیرتاش ئازد دەکرێت، لەم دۆخەشدا کورد پێویستە تەنیا بیر لە بەرژەوەندییەکانی خۆی بکاتەوە.
- ئۆزگور ئۆزێل، سەرۆکی جەهەپە و ئەکرەم ئیمام ئۆغلو، سەرۆک شارەوانی گەورەی ئیستەنبووڵ، لە ماوەکانی ڕابردوودا بەفەرمی داوای ئازادکردنی دەمیرتاشیان کرد.
- عەبدولڕەحمان کەڕەبوڵوت، کە یەکێک لە پارێزەرانی سەڵاحەددین دەمیرتاشە، لە 26ئاداری 2025، لە ئێکس وێنەیەکی سەڵاحەددین دەمیرتاشی بڵاوکردەوە و نووسی: "پەنا بەخوا جەژن لەگەڵمان دەبێت".
باکگراوند: لە 16-5-2024 دادگای تورکیا لەسەر دۆسیەی کۆبانێ، بڕیاری 42 ساڵ زیندانیکردنی بۆ سەڵاحەددین دەمیرتاش دەرکرد، ماوەی 8 ساڵە دەمیرتاش لە زیندان دەستبەسەرە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 32 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە






