
دیمەنی ژمارەیەکی زۆری پەنابەر
ئاڤا نیوز
هەزاران پەنابەری كوردی دانیشتووی بەریتانیا مەترسی دیپۆرتكردنەوەیان هەیە، ئەوەش دوای بڕیارێكی حكومەتی ئەو وڵاتە بە پێداچوونەوە بە ڕاستی و دروستی كەیسی پەنابەران دێت.
چیرۆكی سەرەكی: دۆسیەی نزیكەی 42 هەزار پەنابەر كە زۆرینەیان كوردن و مافی مانەوەیان لە بەریتانیا هەیە، سەرلەنوێ سەیر دەكرێتەوە و لە ئەگەری ئەوەی دەربكەوێت فێڵیان لە حكومەتی بەریتانیا كردووە، سەرجەمیان دیپۆرت دەكرێنەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ماڵپەڕی فەرمیی 'ریفیوجی ئۆفیس'، حكومەتی بەریتانیا بەدواداچوون بۆ دۆسیەی ئەو پەنابەرانە دەكات كە لەكاتی ڕادەستكردنی دۆسیەكانیان، بەفێڵ خۆیان بە هاووڵاتیی وڵاتی دیكەی جگە لە وڵاتی ڕەسەنی خۆیان، ناساندووە و ئەگەر دەركەوێت چیرۆكی ڕاستەقینەی خۆیان بە حكومەت نەوتووە، ئەوا بڕیاری دیپۆرتكردنەوەیان دەدرێت.
هۆكارە زانراوەكان: ئەو بڕیارە دوای ئەوە دێت كە چەند دۆسیەیەك لە دادگای بەریتانیا هەبووە، گوایە خوێندەوارییان نییە و لەبەر هەژاری نەیانتوانیوە بخوێنن، كەچی تێبینی كراوە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بە زمانێكی پاراو و ئاستی زانستیی بەرز، بابەت بڵاودەكەنەوە. هاوكات لەڕێگەی فرۆكەخانەكانی بەریتانیاوە ڕاستەوخۆ گەشتیان كردووە بۆ وڵاتی خۆیان، پێچەوانەی ئەو وڵاتەی لەكاتی چاوپێكەوتنی وەرگرتنی مافی مانەوە تۆماریان كردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 56 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت