
وێنەیەکی کامێرای خاڵ بۆ خاڵ. وێنە: ئاڤا
ئاڤا نیوز
گوتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر ئاشكرای دەكات، كامێراكانی خاڵ بۆ خاڵ و تۆماركردنی تیژڕۆیی ئامانجی خۆیان پێكاوە و بەڕێوەبەرێكی هاتووچۆی سلێمانیش دەڵێت، ئەو كامێرایانە 100% كاریگەرییان بۆ كەمكردنەوەی ڕووداوەكانی هاتووچۆ هەبووە.
وێنە گەورەكە: هەرچەندە لە ساڵی 2012ەوە كامێرای تۆماركردنی تیژڕۆیی لەلایەن پۆلیسی هاتووچۆی هەرێمی كوردستانەوە بۆ كەمكردنەوەی ڕووداوەكانی هاتووچۆ كاری پێدەكرێت، بەڵام دوو ساڵە دەست كراوە بە دانانی كامێرای خاڵ بۆ خاڵ لە شەقامە خێراكان ئەمەش لەپێناو سەلامەتیی زیاتری گیانی شۆفێر و سەرنشینانی ئۆتۆمبێل.
لێدوانی فەرمی: عەقید هێمن ئەمین، گوتەبیژی هاتووچۆی هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: دانانی كامێراكانی تۆماركردنی تیژڕۆیی و خاڵ بۆ خاڵ كاریگەریی ڕاستەوخۆیان لەسەر كەمكردنەوەی ژمارەی ڕووداوەكانی هاتووچۆ هەبووە، ئەمەش بەپێی بەراوردی ئامارەكان لە پێش دانانی كامێراكان و دوای دانانیان، بۆ ئەمەش نەخۆشخانەكانی فریاكەوتن لە هەرێمی كوردستان گەواهیدەرن و داتاكانیان بەڵگەن بۆ ئەو كەمبوونەوەیەی ڕووداوەكانی هاتووچۆ.
لەلایەكی دیكەوە: عەمید سەعدوڵڵا، بەڕێوەبەری كامێراكانی هاتووچۆ لە هاتووچۆی سلێمانی بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: مردن بە ڕووداوەكانی هاتووچۆ لەدوای خستنەكاری كامێراكانی خاڵ بۆ خاڵ بە ڕێژەی لە 100% كەمی كردووەتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی ئامار و داتاكانی بەڕێوەبەرایەتییەكانی هاتووچۆ لە شارەكانی هەرێمی كوردستان، تۆماركردنی ڕووداوەكانی هاتووچۆ لە نزیك كامێراكانی خاڵ بۆ خاڵ و تیژڕۆیی نزیكن لە سفر.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژە گەورەکەی ئاوی هەولێر و پشتێنەی سەوز نرخی زەوییان بەرزکردووەتەوە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حاجیاوا خواست لەسەر شیری گوێدرێژ زۆر بووە
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک: ئاڤا بەدواداچوون بۆ کێشەی فەرمانبەرانى كەسوکاری شەهید دهكات