بەریتانیا بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆچی نایاسایی داوای هاوكاری لە كوردستان دەكات
- کوردستان
- 3 نیسان

ئاڤا نیوز
بەریتانیا بۆ دۆزینەوە و دەستگیركردنی قاچاخچییەكانی بازرگانیكردن بە پەنابەران، داوای هاوكاری لە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكات، لەبەرامبەردا هاوكاری بۆ دەستگیرکردنی باندەكانی قاچاخچیەتی، پێشكەش دەكات.
وێنە گەورەكە: لە پەراوێزی بەشداریكردنی شاندی باڵای هەرێمی كوردستان لە لووتكەی بەرەنگاربوونەوەی كۆچی نایاسایی كە لە سێ ڕۆژی ڕابردوودا بە بەشداری نوێنەری 40 وڵات لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا بەڕێوەچوو، ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان لەگەڵ ییڤیت كوپەر، وەزیری ناوخۆی بەریتانیا کۆبووەوە و پرسی بەرەنگاربوونەوەی باندەكانی بەقاچاخبردنی كۆچبەران تەوەری سەرەكی كۆبوونەوەی نێوانیان بوو.
بڵاوکراوەی فەرمی: ماڵپەڕی فەرمیی حكومەتی بەریتانیا بڵاویكردووەتەوە، بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆچی نایاسایی و سەركوتكردنی باندەكانی قاچاخچییەتی، بەریتانیا هاوکاریی وڵاتانی بەلقان و عێراق و هەرێمی كوردستان دەکات، هاوكات بۆ ئاشكراكردنی بەڵگەنامەی ساختە لە فڕۆكەخانەكان و سنوورەكان، ڕاهێنان بە زیاتر لە 100 كارمەندی دەروازە سنوورییەكان و هێڵە ئاسمانییەكان دەكات، بۆ ئەم مەبەستەش ئامێری تایبەتمەند بە دیاریكردنی ساختەكارییان بەسەردا دابەشكراوە.
زانیاریی زیاتر: حکومەتی بەریتانیا ئاماژە بەوە دەكات بەهەماهەنگی لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستان و وڵاتانی بەلقان، هەموو ڕێگەیەك بەكاردەهێنن بۆ ڕاونان و لێكهەڵوەشاندنەوەی باندەكانی بەقاچاخبردنی كۆچبەرانی نایاسایی بەرەو بەریتانیا، لەماوەی ڕابردووشدا بەهۆی كاری پێكەوەیی چەندین هەنگاوی گەورەیان بۆ بنبڕكردنی دیاردەكە ناوە.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 49 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






