دیزاینی پرۆژەی پاڤیلیۆن
ئاڤا نیوز
پرۆژەی پاڤیلیۆن بای ڕامس، یەکێکە لە جوانترین و ناوازەترین پرۆژەکانی نیشتەجێبوون لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکەدا و دەکەوێتە شاری هەولێر و دەریاچەیەکی گەورەی تێدا دروست دەکرێت کە ڕووبەرەکەی سێ سەد هەزار مەتر دووجا.
وێنە گەورەکە: پرۆژەکە دەکەوێتە سەر شەقامی 100مەتری شاری هەولێر لە تەنیشت فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر کە گەورەترین و جوانترین پرۆژەی نیشتەجێبوونە لە هەموو عێراق، تاکە پرۆژەیە کە دەریاچەی تێدایە.
بۆچی گرنگە: ئەوەی گرنگە لەم پرۆژەیەدا، ئەوەیە کە دۆستی ژینگەیە، واتە ژینگەی شاری هەولێر پاک دەکاتەوە و ناوجەرگەی هەولێر فێنک دەکاتەوە.
دەریاچەکە چۆن دروست دەکرێت؟
دەریاچەیەكی گەورەی دەستكرد بە ڕووبەری سێ سەد هەزار مەتر دووجا لەناو پرۆژەکە دروست دەکرێت، لە هەمووشی گرنگتر ئەوەیە کە ئاوی ناو شاری هەولێر لەو دەریاچەیە بەکارناهێنرێت، بەڵکو لە زێی گەورە ڕاستەوخۆ بە بۆڕی و بە درێژایی 37 کیلۆمەتر ئاو دەگوازنەوە بۆ پرۆژەکە.
- کارگێڕی پرۆژەکە دەڵێت: ئێمە ئاوی خەڵکی هەولێر بەکارناهێنین. ئەم دەریاچەیە سیستەمێکی دەستکردە و سوود لە ژیریی دەبینین، ئەو ئاوەی لەم دەریاچەیەدا بەکاردێت بە سیستەمێکی پێشکەوتووی جیهانی ڕیسایکڵ دەکرێتەوە و دووبارە بەکاردێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ژێر دەریاچەکە بە ڕووپۆشێکی تایبەت داپۆشراوە کە لە ئاژانسی ناساوە هێناویانە، هەموو ئەم سیستەمانە لە بەرلینی ئەڵمانیا دروستکراون و لەوێوە دەیهێنن.
ئەمەش بزانە: سوودی ئەم پرۆژەیە تەنیا بۆ خەڵکی دانیشتووی ناو پاڤیلیۆن نییە، بەڵکو خەڵکی دەرەوەی پرۆژەکەش دەتوانن سەردانی بکەن و کاتی خۆش بەسەر ببەن و سەیری سەیری دەریاچەکە و ئاوی سازگار و جوان بکەن.
زانیاریی زیاتر: پرۆژەکە كتێبخانە، شانۆ، قوتابخانە و گەورەترین سەنتەری وەرزشیی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، مۆڵ و سینەما لەخۆ دەگرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت





