ئەندازیارێکی پرۆژەی پاڤیلیۆن زانیاریی نەبیستراو لەسەر پرۆژەکە ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 6 نیسان

دیزاینی پرۆژەی پاڤیلیۆن
ئاڤا نیوز
دەریاچە دەستکردەکەی نێو پرۆژەی پاڤیلیۆن بووەتە جێی سەرنج لای خەڵک، ئاڤا لە زاری ئەندازیاری پرۆژەکەوە وردەکاریی تایبەت ئاشکرا دەکات.
وێنە گەورەکە: پرۆژەی پاڤیلیۆن بای ڕامس دەکەوێتە سەر شەقامی 100مەتری شاری هەولێر لە تەنیشت فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر کە گەورەترین و جوانترین پرۆژەی نیشتەجێبوونە لە هەموو عێراق، تاکە پرۆژەیە کە دەریاچەی تێدایە.
لێدوانی فەرمی: خەلیل ئیبراهیم، ئەندازیار لە پرۆژەی پاڤیلیۆن بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، ''ئەو دەریاچەیە کە لەنێو ئەم پڕۆژەیە دروست دەکرێت، دەریاچەیەكی گەورەی دەستكردە، ڕووبەری 300 هەزار مەتر دووجایە، ئاوی دەریاچەکە بە بۆڕی و بە درێژایی 37 کیلۆمەتر لە زێی گەورەوە دەگوازرێتەوە بۆ ناو پرۆژەکە، دەریاچەکە بە سیستمێکی دەستکرد دروست دەکرێت، ئەم دەریاچەیە بە ئامێری تازە و پێشکەوتوو ئاوەکە لەخۆدەگرێت و ڕیساکڵ دەکرێت و نوێ دەکرێتەوە، واتە هیچ مەترسییەک لەسەر ئاوی شارەکە دروست ناکات و هیچ گەڕێکێکی ئەم شارە بێ ئاو نابێت بەهۆی ئەم پرۆژەیەوە''.
ئەوەی پێویستە بزانیت: بڕیار وایە تاوەکو 2026 ئەم پرۆژەیە تەواو بکرێت.
بۆچی گرنگە: پاڤیلۆن تاکە پرۆژەیە لە هەرێمی کوردستان ڕووبەڕێکی گەورە و فراوانی سەوزایی لەخۆ بگرێت، هەر ئەمەشە وادەکات پرۆژەکە لە تەواوی پرۆژەکانی دیکەی کوردستان تایبەتر بێت، ژینگەی شاری هەولێر پاک دەکاتەوە، ڕێگریی لە کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا لە شارەکە دەکات کە ئێستا جیهان پێیەوە دەناڵێنێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەوەی بۆتە جێی پرسیار لای خەڵک ئەوەیە، ئایا ئەوانەی لەم پرۆژەیەدا نیشتەجێ نین دەتوانن سەردانی بکەن؟ ئەندازیارەکە ڕایگەیاند، بەدڵنیاییەوە ئەم پرۆژەیە بۆ هەموو خەڵکی کوردستانە، دەرگای میوانداری بۆ هەموو دانیشتووانی ناوچەکە کراوەیە، دەتوانن بێن و سەیری دەریاچەکە بکەن و سوود لە تەواوی خزمەتگوزارییەکانی ناو پرۆژەکە وەربگرن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 39 خولەک لەمەوپێش
کەشناسی عێراق: شەپۆلێکی نوێی گەرما و خۆڵبارین بەڕێوەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
داوا دەکرێت خانووەکەی ئاجاسا کریستی لە بەغداد بکرێتە مۆزەخانە
14 کاتژمێر لەمەوپێش
مەحەتەی هەولێر دەكرێتە مۆزەخانە
19 کاتژمێر لەمەوپێش
توێژینەوەیەک: خواردنی پەتاتەی سوورکراوە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرە زیاد دەکات
20 کاتژمێر لەمەوپێش
نیویۆرک "جەنگی گشتگیر"ی دژی جرجەکان ڕاگەیاند
20 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنجەمین ساڵیادی كۆچی دوایی سابیر كوردستانی بەرز ڕادەگیرێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 20 خولەک لەمەوپێش
کرێکارێک لە سنووری گەرمیان بەهۆی بەرکەوتنی کارەباوە گیانیلەدەستدا
- هەواڵ
- 30 خولەک لەمەوپێش
لە هەڵبژاردنی داهاتووی عێراقدا هەڵەبجە وەک پارێزگا مامەڵەی لەگەڵ ناکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆسەی تۆمارکردنی ناوی حاجییان دەکرێت بە ئەلیکترۆنی
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کارکردن لە زۆنی دووەمی پڕۆژەی ڕووناکی لە سۆران دەست پێدەکات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لێکۆڵینەوە لە شێواندنی سرووشتی گەلی شێرانە دەکرێت