
ئامادەکردنی زەوی بۆ دابەشکردنی بەسەر فەرمانبەران
ئاڤا نیوز
دوای گەیشتنی لیستی ناوی نزیكەی 55 هەزار فەرمانبەر و كارمەندی ئەمنی و خانەنشینان بە وەزارەتی شارەوانی، قۆناغی سێیەمی ڕەزامەندی بۆ ئەو ناوانە دەرچووە و دەستدەكرێت بە ڕێكارەكانی پێدانی زەوی.
وێنە گەورەكە: پرۆسەی تەواوكردنی ڕێكارەكانی پێدانی زەوی و تەرخانكردنی ڕووبەری دیاركراو لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بەر لە جەژن دەستیپێكردووە و پرۆسەكەش بەردەوامە، ئەوەش دوای گەڕانەوەی مامەڵەی سەرجەم فەرمانبەران و كارمەندی ئەمنی و خانەنشینانی شایستە لە دامودەزگا حكومییەكان بۆ وەزارەتی شارەوانی بەمەبەستی پێدانی زەوی بە سەرجەم ئەو فەرمانبەرانەی كە تائێستا لەوەرگرتنی زەوی سوودمەند نەبوونە.
لێدوانی فەرمی: سەربەست مەولوود، بەڕێوەبەری كاروباری یاسایی لە وەزارەتی شارەوانی و سەرپەرشتیاری تیمی وردبینی و ڕێکخستنی فۆڕمی دابەشکردنی زەوی بە ئاڤای ڕاگەیاند، دوای گەڕانەوەی نووسراوی لیستی ناوی نزیكەی 55 هەزار فەرمانبەر و كارمەندی ناوخۆ و خانەنشینان بۆ وەزارەتی شارەوانی بە تەرخانكردنی زەوی بۆیان، بەپێی شوێنی نیشتەجێبوون و كارتی زانیاری و بەپێی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان، لیستەكان جیادەكرێنەوە و دەستمان كردووە بە ڕەوانەكردنی مامەڵەكان بۆ شارەوانییە پەیوەندیدارەكان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرجەم ئەو فەرمانبەرانەی ناویان بۆ وەرگرتنی زەوی دەرچووە لە شارەوانییەكانی سنووری نیشتەجێبوونیان وردبینی سوودمەندبوونیان بۆ دەكرێت و بەپێی بەردەستبوونی زەوی، تیروپشكیان بۆ دەكرێت و زەوی بەڕووبەری 200 مەتر بە هەر فەرمانبەرێك دەدرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 52 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






