
بازاڕی قەیسەری هەولێر
ئاڤا نیوز
دوای ساڵێک لە سووتانی بازاڕەکە، لەم چەند ڕۆژە بەشی دووەمی بازاڕی قەیسەریی هەولێر ڕادەستی خاوەنەکانیان دەکرێت و ئیتر نۆژەنکردنەوەی بازاڕەکە کۆتایی دێت.
وێنە گەورەکە: بازاڕی قەیسەریی هەولێر بە کۆنترین بازاڕی شاری هەولێر دادەنرێت، بەهۆی بوونی شوێنەواری مێژوویی نۆژەنکردنەوەی بەشێک لە دووکانەکان لە وادەی خۆی دواکەوت.
لێدوانی فەرمی: نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، نۆژەنکردنەوەی بازاڕەکە بەکۆتا هاتووە و بڕیارە لەم مانگە ڕادەستی خاوەنەکانیان بکرێت و لەلایەن کاسبکاران دەکرێتەوە.
هۆکارە زانیارییەکان: لەبارەی هۆکاری دواکەوتنی نۆژەنکردنەوەی لەو وادەیەی بۆی دیاریکرا بوو، نەبەز عەبدولحەمید دەڵێت، بەشی یەکەم دەمێکە تەواو بووە و کاسبکاران دووکانەکانیان کردووەتەوە، بەڵام بەشی دووەم کە بەشی شوێنەواری قەیسەرییە، بەهۆی وردەکاری زۆر لە نۆژەنکردنەوەی، کاتی زیاتری پێویست بوو، ئێستا لە جاران جوانتر و باشتر نۆژەنکراوەتەوە.
باکگراوند: شەوی 5ـی ئایاری 2024، لەلایەن باندێکەوە بازاڕی قەیسەریی هەولێر سوتێنرا، دواتر باندەکە دەستگیرکران. بەهۆیەوە زیاد لە 200 دووکان و حەوت کۆگا سووتان. پاشان بە فەرمانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بڕی پێنج ملیار و 300 ملیۆن دینار لەسەر بودجەی پارێزگای هەولێر تەرخان کرا بۆ نۆژەنکردنەوەی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 15 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 21 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 59 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 15 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 21 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە






