پڕۆژەکەیەکی کۆنگرێسی ئەمریکا گرووپە چەکدارەکانی عێراق دەخاتە "ئەوپەڕی" حاڵەتی ئامادەباشییەوە
- عێراق
- 6 نیسان

ژمارەیەک ئەندامی گرووپە چەکدارەکانی عێراق. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
پڕۆژەیاسای "ڕزگارکردنی عێراق لە ئێران" کە پێشکەشی کۆنگرێسی ئەمریکا کراوە، گرووپە چەکدارەکانی عێراقی خستە ئەوپەڕی حاڵەتی ئامادەباشییەوە و سەرکردەکانیان بەهۆی مەترسی بە ئامانج گرتنیان، لە شوێنی نادیار دەمێننەوە.
چیرۆکی سەرەکی: چەند ڕۆژێكە بەشێک لە ئەندامانی کۆنگرێسی ئەمریکا پڕۆژەیاسایەکیان بەناوی "ڕزگارکردنی عێراق لە ئێران" پێشکەشکردووە، بەگوێرەی پڕۆژەکەش وەزارەتی دەرەوە و خەزێنەی ئەمریکا دەبێت لە ماوەی 180 ڕۆژدا هەژموونی ئێران لە عێراق کەمبکەنەوە، هاوکات داواکراوە حەشدی شەعبی هەڵبوەشێنرێتەوە یان بخرێتە لیستی تیرۆرەوە، پێشنیازیش کراوە 11 گرووپی چەکدار و 12 کەسایەتی سیاسیی بخرێنە لیستی سزاکانەوە، گرووپ و کەسایەتیی سەر بە ئێرانیش لەناو دامەزراوەکانی عێراق دووربخرێنەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ڕۆژنامەی مەدا لە ژمارەی ئەمڕۆیدا و پاڵپشت بەو زانیارییانەی لە گرووپە چەکدارەکان دەستیکەوتووە، ئاماژەی بەوەکردووە، چەند مانگێکە بەشێک لە بارەگای گرووپە چەکدارەکان چۆڵکراون و پێنج مانگیشە هەموو چالاکییەکی گرووپەکان ڕاگیراون، هاوکات لەگەڵ مەترسی هێرش بۆسەر تاران، "ئێمەش ڕێکاری ئەمنییمان گرتوونەتەبەر بەهۆی مەترسی بەئامانج گرتنمان، سەرکردەکانی هێڵی یەکەم و دووەم و تەنانەت سێیەمی گرووپەکانمان، چوونەتە شوێنی نەزانراو و وەک ڕێکارێکی خۆپارێزی خۆیان شاردووەتەوە".
ئەوەشی خستووەتەڕو، گرووپە چەکدارەکان بەرزترین ئاستی خۆپارێزییان لە پێنج ساڵی ڕابردوودا گرتووەتەبەر و چوونەتە حاڵەتی ئەوپەڕی ئامادەباشیی (ج).
لە لایەکی دیکەوە: ماوەی دوو مانگە حکومەتی عێراق لەگەڵ چوار گرووپی چەکدار لە دانوستان دایە کە پابەندی ڕێنماییەکانی دەستەی حەشدی شەعبی نابن، پڕۆژەیاسای نوێی حەشدی شەعبیش هەوڵێکە بۆ ڕێگریی لە گەڕانەوەی ئەو گرووپانە و دوورخستنەوەی عێراق لە تێوەگلانی لە گرژییەکانی ناوچە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 42 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات






