
پۆستەری فیلمی بەرازیلییە شینەكە
ئاڤا نیوز
كەسوكاری تەحسین خۆرانی كە لەنێو خەڵك بە تەعۆ بەستەپیازەیی ناسراوە، سكاڵا لەسەر بەرهەمهێنەری فیلمی (بەڕازیلییە شینەكە) تۆماردەكەن و دەڵێن كارەكتەری سەرەكی فیلمەكە كە تەعۆیە وەك كەسێكی مافیا و خوێنڕێژ نیشاندراوە.
چیرۆكی سەرەكی: دوای نمایشكردنی فیلمی بەرازیلییە شینەكە لە هۆڵەكانی سینەمای شارەكانی هەولێر و سلێمانی و ئەو دەنگدانەوانەی بەدوای خۆی هێنا، كەسوكاری كارەكتەری واقیعی فیلمەكە بەتۆمەتی ناوزڕاندن سكاڵایان تۆماركردووە.
هۆكارە زانراوەكان: كەسوكاری كەسایەتییەك بەناوی (تەحسین خۆرانی) كە لەنێو خەڵك بە تەعۆ بەستەپیازەیی ناسراوە ئاماژە بەوە دەكەن: "تەعۆ كە كارەكتەری سەرەكی فیلمەكەیە، مەبەست لێی كۆچكردوو تەحسین خۆرانیە و وا نیشاندراوە كە كەسێكی مافیایە و لە نەوەدەكانی سەدەی ڕابردوو هەر خەریكی سەرانەوەرگرتن و كوشتنی خەڵك بووە."
لێدوانی فەرمی: داروین وەیس، سیناریست و بەرهەمێنەری فیلمی بەرازیلییە شینەكە میوانی بەرنامەی كولتووری ئاڤا میدیا بوو، ڕایگەیاند، ڕاستە چیرۆكەكانی نێو فیلمەكە لە ڕووداوی ڕاستەقینەی ساڵی نەوەدەكانی شاری هەولێر وەرگیراوە، بەڵام ڕووداوەكان گشتگیرن و كۆكراوەی چەند شوێنێكی هەولێرن و هی تاكەكەسێك نییە بەتایبەت."
زانیاریی زیاتر: لە نەوەدەكان دیاردەی هەبوونی گروپی تاوانكاری حاشاهەڵنەگرە، هیچ كەس و لایەنێك ناتوانێت بەزۆری چیرۆكەكە بكاتە هی خۆی و ناشزانین لە تۆماركردنی ئەو سكاڵایە چ ئامانجێكیان هەیە، ئەمە وتەی بەرهەمهێنەری فیلمەكە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل هێرش دەکاتە سەر پۆلیسی فەتا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئێران هەموو پێداویستییەکی لە بەردەستە بۆ دروستکردنی چەکی ئەتۆم
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
8 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- کولتوور
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
- کولتوور
- 5 حوزەیران
لەسەر پشتی ئەسپ دەچن بۆ حەج
- کولتوور
- 3 حوزەیران
قەرەنی جەمیل کۆچی دوایی کرد