
ڤۆلۆدیمێر زێلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی پەیامێک ئاراستەی وڵاتانی ڕۆژئاوا دەکات و داوای ڕاگرتنی بەپەلەی هێرشەکانی ڕووسیا بۆ سەر خاکی ئۆکراینا دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: بەرەبەیانی ئەمڕۆ ڕووسیا لە وەڵامی حەوت هێرشی ئۆکراینا لە ماوەی 48 کاتژمێری ڕابردوودا هێرشێکی سەرتاسەری بۆ سەر خاکی ئۆکراینا ئەنجامدا، ڤۆلۆدیمێر زێلینسکی دوای هێرشەکەی ڕووسیا پەیامێکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە و تێیدا داوای لە وڵاتانی ڕۆژئاوا کرد فشار بخەنە سەر ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا لە پێناو ڕاگرتنی هێرشە ئاسمانییەکانی مۆسکۆ بۆ سەر ئۆکراینا.
بڵاوکراوەی فەرمی: ڤۆلۆدیمێر زێلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا ڕایگەیاند: " فشارەکان بۆ سەر ڤلادیمێر پووتین بەس نیە، هێرشە بەردەوامەکانی ڕووسیا بۆ سەر خاکی ئۆکراینا بەڵگەی ئەوەن کە پووتین گرنگی بە فشارەکان نادات، ئەمڕۆ هێرشێکی سەرتاسەریان بۆسەر ئۆکراینا ئەنجامدا و کیێڤ بەشێک بوو لە ئامانجە سەربازیەکانی مۆسکۆ."
زانیاریی زیاتر: لە درێژەی پەیامەکەیدا زێلینسکی گوتیشی: " تەنها لە هەفتەی ڕابردوودا ڕووسیا هەزار و 460 بۆمب و 670 درۆن و زیاد لە 30 مووشەکی ئاراستەی خاکی ئۆکراینا کردووە، دەبێت وڵاتانی ڕۆژئاوا فشاری زیاتر بخەنە سەر ڤلادیمێر پووتینی دیکتاتۆر و ناچاری بکەن هێرشەکان ڕابگرێت."
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 15 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ماکرۆن داوا لە سووریا دەکات پەیوەندی بە هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتییەوە بکات
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- جیهان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە





