
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وزاری بۆ کاروباری ئابووری بە سەرپەرشتی فوئاد حوسێن
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی وزاری بۆ کاروباری ئابووری، لەژێر ڕۆشنایی بڕیارەکانی سەرۆکی ئەمریکا بە سەپاندنی پێناسی نوێی گومرگی، تاوتوێی کاریگەرییەکانی بەسەر عێراق دەکات و پێیوایە کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر ئابووریی عێراق کەم دەبێت، بەڵام کاریگەری لاوەکی بەتایبەت لەسەر نرخی نەوت لە جیهان دەبێت.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی 2ـی 4ـی 2025، ئەمریکا بە بڕیاری دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەو وڵاتە پێناسی گومرگی بەسەر بەشێکی زۆری وڵاتانی جیهان سەپاند کە کاڵا و شتومەک هەناردەی بازاڕەکانی ئەمریکا دەکەن. ئەوەی جێگەی سەرنج بوو هەندێک لەو وڵاتانە دۆست و هاوپەیمانی ئەمریکان.
چیرۆکی سەرەکی: دووشەممە 07-04-2025، فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆکوەزیرانی عێراق و وەزیری دەرەوە، سەرۆکایەتی یازدەهەمین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وزاری بۆ کاروباری ئابووری کرد و تاوتوێی کاریگەرییەکانی ئەو فەرمانە جێبەجێکارییەی کە لەلایەن سەرۆکی ئەمریکاوە سەبارەت بە پێناسی گومرگی دەرچووە لەسەر ئابووری عێراق کرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی نووسینگەی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی وزاری بۆ ئابووری لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، ئەنجوومەن باسی لە دۆخی ئابووری کرد لە ژێر ڕۆشنایی ئەو فەرمانە جێبەجێکارییەی کە بەم دواییە لەلایەن سەرۆکی ئەمریکاوە سەبارەت بە پێناسی گومرگی دەرچووە.
- ڕاوێژکاری ئابووریی سەرۆکوەزیران باسێکی کورتی سەبارەت بە هاوسەنگی بازرگانی نێوان عێراق و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و کاریگەرییەکانی ئەو بڕیارە لەسەر بازاڕی عێراق و ئامرازەکانی بەرزکردنەوەی بازرگانی نێودەوڵەتی پێشکەشکرد.
- سەرۆکی ئەنجوومەنەکە ئاماژەی بەوەدا، بڕیاری کاریگەری ڕاستەوخۆی بڕیارەکە لەسەر ئابووری عێراق کەمترینە، بەڵام کاریگەری لاوەکی بەتایبەتی لەسەر نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 43 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات






