
گوژمەیەک دیناری عیراقی
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیێنراوێکی لەبارەی دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا بڵاوکردەوە.
وێنە گەورەکە: لە مانگی حەوتی ساڵی ڕابردووەوە ژمارەیەک فەرمانبەر و مامۆستا لەسەر میلاکی پەروەردە بە شێوەی گرێبەست دامەزراون و تاوەکو ئێستا مووچەی مانگی سێیان وەرنەگرتبوو، هاوکات زیاتر لە چوار هەزار مامۆستای گرێبەستی خوێندنی باڵاش مووچەی مانگی یەک و دوویان بۆ خەرجنەکرابوو بڕیارە وەریگرن.
ڕاگەیێنراویی فەرمی: وەزارەتی دارایی و ئابووری لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاماژە بەوەدەدات، "ڕۆژی پێنج شەممە مووچەی مانگەکانی یەک و دووی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی خوێندنی باڵا و مووچەی مانگی سێی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە لەسەر داهاتی ناوخۆ دابەش دەکرێت."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ژمارەی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە نزیکەی 38 هەزار کەسن، مامۆستایانی خوێندنی باڵاش چوار هەزار و 100 کەس.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 10 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم






