ئاڤا نیوز
نزیکەی 15 ساڵە زیاتر لە سێ هەزار پارچە زەوی بەهۆی ماستەرپلانی هەولێرەوە کوژێنراونەتەوە، خاوەنەکانیان لە بەرامبەردا کارتی زەویی دیکەیان پێدراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا نە لەسەریان تاپۆ كراوە نە دەشزانن زەوییەكانیان دەكەوێتە كوێ.
چیرۆکی سەرەکی: لە ساڵی 2010وە بەهۆی ماستەرپلانی هەولێرەوە زەوییەكانیان كە لەنزیك شەقامی 150 مەترییە لە هەرسێ گوندی کۆلەکی گەورە و پیرڕەش و سێبەردان كوژێنراوەتەوە كە ژمارەكەیان سێ هەزار 150 پارچە زەوی بووە و لەبەرامبەردا كارتی زەویان پێدراوە، بەڵام بەپێی گوتەی خۆیان نە لەسەریان تاپۆ كراوە نە دەشزانن زەوییەكانیان دەكەوێتە كوێ، بەشێكیشان دەڵێن، "ئەو شوێنەی گوایە زەوییە و بە ئێمە دراوە ئێستا مەزرەعەیە و شتی لەسەر دروست كراوە و خاوەنیان بۆ پەیدا بووە.
لێدوانی فەرمی: کارزان عەبدولهادی، سەرۆکی شارەوانی هەولێر دەڵێت، ئەو مەزرەعانە هی ئێستا نین و پێش قەرەبووکردنەوەیان بەو زەویانە هەر هەبوون.
- "لە ساڵی پارەوە لیژنەیەکمان بۆ ئەو زەوییانە پێکهێناوە و بە زووترین کات لەمساڵدا زەوی دیکە بە خەڵكی سێ گوندەكە دەدەین و ئێستا لە قۆناغی نەخشەداناندایە".
- "ئەو كەسانە بەشێكیان هەر لەسەر زەوییەكانی خۆیان زەوییان پێدەدەین و بەشەكەی دیكەشیان چەند شوێنێكی دیكەیان بۆ دەستنیشان كراوە ئەوەی لە هەمان زەوی وەریدەگرێ کێشەی نییە و ئەوانی دیکە دڵنیا دەکەینەوە کە خەمڵاندن دەکەین بۆ ئەو زەوییە نوێیانەی پێیان دەدرێت و ناهێڵین حەقیان بخورێت، تیمێکمان لەوبارەیەوە ڕاسپاردووە و لە کاتێکی نزیکدا بۆیان دیار دەکەین".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 19 خولەک لەمەوپێش
پێشمەرگەیەک بەشداریی لە پاڵەوانێتی لەشجوانیی دەکات
- کوردستان
- 24 خولەک لەمەوپێش
یوتیوب زیاتر لە 20 چەناڵی دیاری کوردی دەسووتێنێت
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
عێراق بۆ چارەسەری کێشەی کارەبا هەوڵی بەدەستهێنانی غازی کەنداو دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پێشمەرگەیەک بەشداریی لە پاڵەوانێتی لەشجوانیی دەکات
19 خولەک لەمەوپێش
یوتیوب زیاتر لە 20 چەناڵی دیاری کوردی دەسووتێنێت
24 خولەک لەمەوپێش
پرۆفیسۆرێكی كورد بۆ سێیەم ساڵی لەسەریەك ناوی لە ڕیزبەندی باشترین زانایانی جیهان دێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ناوچەی بەرواری باڵا گەلەگورگێک 64 سەرمەڕ دەخنکێنێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بە پێنج هەنگاو دەتوانیت ئاستی ژیریت بەرزبکەیتەوە
21 ئەیلوول
- کوردستان
- 19 خولەک لەمەوپێش
پێشمەرگەیەک بەشداریی لە پاڵەوانێتی لەشجوانیی دەکات
- کوردستان
- 24 خولەک لەمەوپێش
یوتیوب زیاتر لە 20 چەناڵی دیاری کوردی دەسووتێنێت
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە: داعش لەدوای ڕووخانی ڕژێمی بەعسەوە 153 هێرشی ئەنجامداوە