
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا؛ وێنەکە ئەرشیڤە
ئاڤا نیوز
وەزیری دەرەوەی تورکیا، ڕۆڵی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بەرزدەنرخێنێت و دەڵێت، "ئێمە دەبینین کە بەڕێز مەسرور بارزانی چۆن لە هەوڵدایە بۆ ئەوەی ژێرخانی هەرێمی کوردستان ببوژێنێتەوە و کێشەکانی ناوچەکە بەشێوەیەکی بونیادنەر چارەسەر بکات".
وێنە گەورەکە: هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا، ئاستی پەیوەندییەکانی هەولێر و ئەنقەرە بەرزدەنرخێنێت و ستایشی ڕۆڵی سەرکردەکانی هەرێمی کوردستان دەکات، لەناویاندا سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەبارەی هەوڵەکانی بۆ بوژاندنەوەی ژێرخانی ئابووری هەرێمی کوردستان.
لێدوانی فەرمی: هاکان فیدان ڕایگەیاند، لەوێ سەرکردەکان هەمووان سەرقاڵن بە خزمەتکردنی گەلەکەیان، ئێمە کە ئەوە دەبینین، زۆر دڵخۆشین، کەس لەوێ دوژمنایەتیی یەک ناکات، ئەوان تاکە ویست و هەوڵیان خزمەتکردنە بە گەلەکەیان، هیچ کێشە و گرژییەک دروست ناکەن، ئەوە ڕێک ئەو شوێنەیە کە ئێمە دەمانەوێت".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هاکان فیدان، سەبارەت بە پەیوەندییەکانی هەولێر و ئەنقەرە گوتی: پەیوەندیمان لەگەڵ هەولێر زۆر باشە. سەبارەت بە ڕۆڵی سەرۆک بارزانیش گوتی: "ئێمە بەڕاستی ئەوە دەبینین کە بەڕێز مەسعود بارزانی کاریگەری بونیادنەری لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکانی ناوچەکە و عێراق هەیە و شایەدی ئەو هەوڵانەی ئەو بووین.
لەلایەکی دیکە: فیدان لە وەسفی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی دەڵێت: بەڕێز مەسرور بارزانی وەک سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە هەوڵدایە بۆ ئەوەی ژێرخانی هەرێمی کوردستان زیاتر ببوژێنێتەوە، هەمیشە لە هەوڵی ئەوەدایە کە چۆن کێشەکانی ناوچەکەی چارەسەر بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 46 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






