حكومەتی هەرێمی كوردستان زیاتر لە چوار ملیار دینار بۆ حەجی ئەمساڵ تەرخان دەكات
- کوردستان
- 10 نیسان
ژمارەیەک حاجی لەکاتی سەفەر کردنیان بۆ وڵاتی سعوودیە. وێنە؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
بۆ دابینكردنی خزمەتگوزاریی زیاتر بۆ حاجییانی ئەمساڵی هەرێمی كوردستان، حكومەتی هەرێمی كوردستان چوار ملیار و 200 ملیۆن دینار تەرخان دەكات و هاوكات وەزارەتی ئەوقافیش پشكی كەسوكاری شەهیدان بۆ حەجی ئەمساڵ زیاد دەكات.
وێنە گەورەکە: ئەمساڵ پێنج هەزار و 120 كەس لە هەرێمی كوردستان گەشتی حەج دەكەن، لەو ژمارەیە هەزار و 602 كەس بە پاس گەشت دەكەن و ئەوانەی دیكە لە ڕێگەی فڕۆكەوە.
لێدوانی فەرمی: نەبەز ئیسماعیل، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند:
٠ بۆ پاڵپشتیی حەجی حاجییانی ئەمساڵی هەرێمی كوردستان، حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕی چوار ملیار و 200 ملیۆن دیناری تەرخان كردووە ئەمەش بۆ ئەوەی نرخی حەجكردن گران نەبێت و خزمەتی زیاتری حاجییانیش بكرێت لە سعوودیە.
٠ لەسەر بڕیاری وەزیری ئەوقاف، 120 كەس لە كەسوكاری شەهیدان بەبێ نۆرە گرتن ئەمساڵ دەچنە حەج و تیروپشكی ناوەكانیش لەلایەن وەزارەتی كاروباری شەهیدانەوە كراوە، ئەمە لە كاتێكدایە كە پێشووتر پشكەكە 45 بوو، ئەمساڵ بە بڕیاری وەزیر زیاد كرا.
ئەمەش بزانە: تێچووی حەجی ئەمساڵ لە هەرێمی كوردستان بە فڕۆكە حەوت ملیۆن دینارە و بە پاسیش پێنج ملیۆن دینارە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 47 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






