
پیتاندنی خۆکردی هێلکەی ئافرەت بە پاڵپشتی زیرەکی دەستکرد
ئاڤا نیوز
لە داهێنانێکی تەندروستیدا ناوازەدا، زانایان سەرکەوتووبوون لە پیتاندنی خۆکردی هێلکەی ئافرەت بە پاڵپشتی زیرەکی دەستکرد، لە دەرئەنجامیشدا یەکەم منداڵی بلووری بەبێ ئەوەی دەستی مرۆڤی بەربکەوێت، لەدایک بوو.
وێنە گەورەکە: لەدایکبوونی یەکەم منداڵی بلووری بە بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد بەرهەمی کارکردنی تیمێکی توێژینەوەی هاوبەشی ئەمریکیی و مەکسیکی بوو، پێشتر پرۆسەی پیتاندنی هێلکەی ئافرەت بەشێوەیەکی کلاسیکی و دەستی دەکرا بەڵام ئەو تیمە هەر 23 قۆناغی پرۆسەکەیان بە بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد و ڕۆبۆتەکان کردووە و مرۆڤ دەستی لەم پرۆسەیەدا نەبووە.
لێدوانی فەرمی: جاک کوهین، یەکێک لە پزیشکانی بەشدار لە توێژینەوەکە دەڵێت، ئەوەی بەدەستمان هێناوە چارەسەرێکی بنەڕەتییە و دەتوانێت وردی و کارایی پرۆسەکانی پیتاندن زیاد بکات و ئەنجامی دڵنیاییدەر مسۆگەر بکات.
زانیاریی زیاتر: سیستمە تازەکە نەک تەنیا پرۆسەی پیتاندنی هێلکەی ئافرەت بەڕێوەدەبات، بەڵکو بەشێوەیەکی ورد سپێرمی پیاویش ئاڕاستەی هێلکەکە دەکات و لەم ڕووەوە توانای لە مرۆڤ زیاترە.
لە توێژینەوەکەدا تاقیکردنەوە لەسەر ڕەحمی ئافرەتێک کرا کە لە چلەکانی تەمەنیی دابوو و پێشتر لە پیتاندنی هێلکەکانیدا سەرکەوتوو نەبوون، لەم پرۆسەیەدا و بەبەکارهێنانی ئامێری خۆکرد پێنج هێلکە پیتێنران لەکاتێکدا بەڕێگەی کۆن سێ هێلکە دەپیتێنران، دەرئەنجامەکانیش ناوازە بوون چوار هێلکەیان گەشەیەکی ئاساییان هەبوو، دواتریش یەکێک لە کۆرپەکان کە لە دووری 3700 کیلۆمەترەوە بە ئامێری پیتاندنی خۆکرد دروستببوو، هەڵگیرا و دواتر بۆ منداڵدانی دایکەکە گوازرایەوە، لە دەرئەنجامیشدا منداڵێکی تەندروست لەدایک بوو.
ئەمەش بزانە: زاناکانی بەشدار لەم توێژینەوەیە دەڵێن، ئەم تاقیکردنەوەیە سەرەتایە و پێشبینی دەکەن لە داهاتوودا، پرۆسەکە خێراتر و بەکارهێنانەکانی ئەم داهێنانەش زیاتر دەبن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 34 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 54 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- تەندروستی
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
تەندروستیی هەولێر چەند تیمێک بۆ ڕۆژی هەڵبژاردن ئامادە دەکات






