
ستافی بەرگریی شارستانی و هاووڵاتیان لە چاوەڕوانی دۆزینەوەی تەرمی ئاڤێستا
ئاڤا نیوز
ئەمساڵ لە سێ ناوچەی هەرێمی کوردستان 10 کەس خنکاون، نوێترین ڕووداویان ئەمڕۆ هەینی بووە لە ئاوی قەرەداخی سنووری پارێزگای سلێمانی ڕوویداوە.
وێنە گەورەکە: ساڵانە لە هەرێمی کوردستان لەگەڵ نزیک بوونەوەی وەرزی هاوین، ژمارەیەکی بەرزی ڕووداوی خنکان تۆمار دەکرێن، بەرگری شارستانی ڕێنوێنی ئەوە دەدات لەو ئاوانە مەلە نەکرێن کە تیژڕەون.
لێدوانی فەرمی: موقەدەم سەرکەوت کاڕەش، وتەبێژی ڕاگەیاندنی بەرگری شارستانی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، ئەمساڵ 9 ڕووداوی خنکان لای ئێمە تۆمار کراون، پێنجیان لە سنووری هەولێر و چواریان لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بوون.
لە لایەکی دیکەوە: ئەم ئێوارەیە لە ئاوی قەرەداخ مێرمنداڵێکی تەمەن 15 ساڵە خنکاوە، بەمجۆرە بێت ڕووداوەکانی خنکانی ئەمساڵ دەبێت بە 10 حاڵەت.
ئەوەی پیشبینی دەکرێت: ئاماری بەرگری شارستانی هەرێمی کوردستان دەریدەخات، ساڵی ڕابردوو 94 ڕووداوی خنکان لە هەرێمی کوردستان تۆمار کرابوون. ئەمساڵ بەهۆی ئەوەی باران کەم بارییووە و پێشبینی گەرمای بەتین دەکرێت، بۆیە مەلەکردن زیاد دەکات و پێشبینی زیادکردنی ڕووداوەکانیش دەکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ڕۆژی 5ـی ئەم مانگەوە مامۆستا ئاڤێستا یوسف لە ڕووباری تەنگاتووری سنووری قەزای مێرگەسۆر نوقم بوو، هێشتا چارەنووسی دیار نییە. ئەگەرچی بە فەرمانی سەرۆک بارزانی گەڕانەکان چڕ کراونەتەوە و 120 کارمەندی بەرگریی شارستانی لە گەڕانن، تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هێشتا هیچ سۆراغێکی دۆزینەوەی نییە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كۆمەڵگەیەكی فراوانی گەشتیاری لە گەلی شێرانە لە شێلادزێ بونیاد دەنرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قوماری ئەلیکترۆنی دەیان خێزان لە هەرێمی کوردستان هەڵدەوەشێنێتەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حەوت ڕۆژی ڕابردوو زیاتر لە 100 هەزار کەس سەردانی فێستیڤاڵی شێفەکانیان کردووە
4 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکان هۆشداری دەدەن: گرتنەوەی فرمێسک زیانی مەترسیدار بە چاوەکان دەگەیەنێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چارەسەری قەیرانی دەرمان ئێران پەنا بۆ چاندن و بەرهەمهێنانی حەشیش دەبات
8 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی سلێمانی هەڵمەتێک بۆ دەستگیرکردنی سواڵکەران دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو ملیار دیناری دیكە بۆ چارەسەركردنی گرفتی كەمئاویی هەولێر تەرخان كرا