
بارەگای وەزارەتی دەرەوەی عێراق
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دەرەوەی عێراق، 38 باڵیۆزی لە وڵاتاندا دەگوڕێت و ناوی شوێنگرەوەیانی دیاریکردووە، ماوەتەوە ڕەوانەی پەرلەمانی بکات و پەسەند بکرێن، هەشت باڵیۆزیش لەوانە پشکی کوردن.
وێنە گەورەکە: حکومەتی عێراق بۆ پڕکردنەوەی بۆشایی باڵیۆزخانەکان و ئەو دامەزراوانەی سەر بە وەزارەتی دەرەوەن، لە ئێستادا لە سەروبەندی دانانی 38 باڵیۆزە.
لێدوانی فەرمی: سەگڤان سندی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: وەزارەتی دەرەوەی عێراق بڕیاری دانانی 38 باڵیۆزی نوێی داوە، هەشتیان لەسەر پشکی کوردن، ماوەتەوە لە پەرلەمان دەنگیان لەسەر بدرێت کە لەم هەفتەیە پەرلەمان بابەتەکە یەکلایی دەکاتەوە.
لەو هەشت باڵیۆزە کوردە، چواریان پشکی پارتی دیموکراتی کوردستانن، سیانیان پشکی یەکێتی نیشتیمانیی کوردستانن هاوکات یەک باڵیۆزیش لەسەر پشکی دکتۆر بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری پێشووی عێراقە.
زانیاریی زیاتر: 15 ساڵە لە عێراق هیچ باڵیۆزێکی نوێ دانەنراوە، لە کاتێکدا حکومەتی عێراق بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییەی لەو پلە وەزیفییە هەیەتی بە گشتی پێویستی بە زیاتر لە 140 باڵیۆز هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 46 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات






