
دیمەنی پۆلیس لە یەکێک لە مارکێتەکانی فرۆشتنی ڤەیپ لە بەریتانیا
ئاڤا نیوز
پۆلیسی بەریتانیا ئۆپەراسیۆنێکیان بۆسەر سەرتاشخانە و دوکانەکانی فرۆشتنی ڤەیپ دەستپێکردووە، دەڵێن هاوکاریی باندە تاوانکارییەکان دەکەن.
چیرۆکی سەرەکی: پۆلیسی بەریتانیا لە هەڵمەتەکانیدا بۆسەر ئەو سەرتاشخانە و دوکانانەی گومانیان لێدەکرێت هاوکاری باندە تاوانکارییەکان بکەن دەستی بەسەر هەزاران پاوەندی بەریتانی و ڤەیپی (جگەرەی ئەلیکترۆنی) نایاساییدا گرتووە.
زانیاریی زیاتر: ئەفسەرە هەواڵگرییەکانی بەریتانیا دەڵێن، ژمارەی سەرتاشخانەکان بەراورد بە دە ساڵی ڕابردوو ژمارەیان دوو هێندە زیادیکردووە و ئەو دوکانانەی هەڵمەتەکە دەیانگرێتەوە پەیوەندییان بە فرۆشتنی جگەرە و ڤایپی نایاسایی و کۆچی نایاسایی و بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکانەوە هەیە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەزگای تاوانی نیشتمانی بەریتانیا ڕایگەیاند، باندە تاوانکارییەکان لە ڕێگەی سەرتاشخانە و ئەو دوکانانەی بە نایاسایی جگەرە و ڤەیپ دەفرۆشن پڕۆسەی سپیکردنەوەی پارە ئەنجام دەدەن.
پۆلیس زنجیرەیەک دوکانی کردووەتە ئامانج کە گومانیان لەسەرە سەر بە بەرەیەک بن بۆ چالاکی نایاسایی کۆچبەرانی کورد و عێراقی و ئێرانی و بەشێک لە کارمەندەکانیش بە شێوەیەکی نایاسایی لە بەریتانیا کاردەکەن.
35 کەس دەستگیرکراون، هەروەها لێپرسینەوە لەگەڵ 55 گومانلێکراوی کۆچبەری نایاسایی کراوە.
ئەمەش بزانە: بەپێی ئامارەکانی دەزگای تاوانی نیشتمانی بەریتانیا مەزەندە دەکرێت ساڵانە 12 ملیار پاوەند لە پارەی نایاسایی لە بەریتانیا سپی بکرێتەوە، بەشێکی لە ڕێگەی باندە تاوانکارییەکانەوە ئەنجام دەدرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 40 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- جیهان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
- جیهان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەگەری ئاگربەست لە سوودان هەیە
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بەنیازە بنکەیەکی سەربازی لە دیمەشق دابمەزرێنێت






