
ژمارەیەک ئافرەتی پارتی لە ئاهەنگێکی جەماوەری حزبەکەدا
ئاڤا نیوز
لە ژێر ناونیشانی "بە تواناکانمان داهاتوو بوونیاد دەنێین" سبەی یەکشەممە یەکەمین کۆنفراسی ئافرەتان لەهۆڵی سەعد عەبدوڵڵا لەشاری هەولێر بەڕێوەدەچێت و بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
وێنە گەورەکە: كۆنفرانسی ئافرەتانی كوردستان؛ دەرفەتێکی گونجاو و کەشێکی ئازاد دەڕەخسێنێت، سەکۆیەکە بۆ گفتوگۆکردن دەربارەی ڕۆڵ و كاریگەریی ئافرەتان له ناو ئۆرگان و ڕێكخستنەكانی پارتی دیموكراتی كوردستاندا.
زانیاریی بەدەستهاتوو: کۆنفرانسەکە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت، نیشاندانی دیکۆمێنتاری و نمایش کردنی توانا شاراوەکانی ئافرەتان لە پاڵ ئەوەشدا لەماوەی دوو ڕۆژدا پێنج پانێلی پەیوەست بە دۆخی ئافرەتان پێشکەش دەکرێن، لە ڕۆژی دووەم کە دەکاتە ڕۆژی دووشەممە، ڕاسپاردەکانی کۆنفرانس دەخرێنەڕوو و کۆنفرانسەکە تەواو دەبێت.
لێدوانی فەرمی: زیبا تەها، ئەندامی ڕێکخستنی کۆنفرانس بە ئاڤای گوت، 700 ئەندامی ئافرەت کە لەنێو ئۆرگانەکانی پارتی خزمەت دەکەن، لەو کۆنفرانسە بەشداری دەکەن.
ئامانجەکان چین: ئەم كۆنفرانسه له پێناو تێڕامان و شرۆڤەكردنی ئێستا و كاركردن بۆ دواڕۆژێكی باشتره، هەروەها جەختکردنە لەسەر ئەوەی ئەگەر ئافرەت و پیاو پێكەوه و هاوشان و پشتیوانی یەکتر بن، بە مسۆگەری بەرەو داهاتووێکی پێشکەوتوو هەنگاو دەنێین.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 38 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتایی هات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت