سەرۆک بارزانی، یەکەمین کۆنفڕانسی ئافرەتانی کوردستان
ئاڤا نیوز
یەکەمین کۆنفڕانسی ئافرەتانی کوردستان لە هەولێر بەڕێوەدەچێت و سەرۆک بارزانیش لە پەیامێکدا بۆ ئافرەتان ڕایگەیاند، ئافرەتانی کورد ئەرکێکی گەورە و پیرۆزیان لەسەر شانە، ئێوە بە تواناکانتان داهاتوو بنیاتبنێن و ئێمەش پشتیوانتان دەبین.
چیرۆکی سەرەکی: بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی یەکەمین کۆنفرانسی ئافرەتانی کوردستان بەڕێوەدەچێت، تێیدا 700 ئافرەت بەشدارن کە لەنێو ئۆرگانەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان کار دەکەن، لە کۆنفرانسەکە دۆکیۆمێنتاریی (پارتی و ئافرەت، خەرمانێک لە باوەڕ و متمانە) پێشکەش کرا، پانێڵی تایبەتیش بە ڕەوشی ئافرەتان لە کوردستان لە کۆنفرانسەکەدا بەڕێوەدەچێت.
پەیامی فەرمی: سەرۆک بارزانی لە کۆنفرانسەکەدا وتەیەکی پێشکەشکرد و پەیامێکی ئاڕاستەی ئافرەتانی کوردستان کرد و ڕایگەیاند، خۆشحاڵم کە ئەمڕۆ یەکەم کۆنفرانسی ئافرەتانی کوردستان بەڕێوەدەچێت.
بەشێک لە وتەکانی سەرۆک مەسعود بارزانی لە کۆنفڕانسەکە دا:
- بە هیواین کۆنفڕانسەکە ئەنجامی باشی هەبێت.
- ڕۆڵی ئافرەتی کورد لە ڕۆڵی پیاوان کەمتر نەبووە.
- ئافرەتانی کورد بە درێژایی شۆڕشەکان ڕۆڵیان هەبووە.
- هەرچی لەسەر ئافرەتی کورد بوترێت هەر کەمە.
- لە شەڕی داعش ئافرەتان شەڕێکی قارەمانانەیان کرد.
-زۆر خۆشحاڵم دەبینم ژمارەیەکی زۆر لە ئافرەتان ڕۆڵێكی بەرچاویان هەیە.
-سەرۆک بارزانی بۆ ئافرەتانی کورد: ئێوە بە تواناکانتان داهاتوو بنیاتبنێن و ئێمەش پشتیوانتان دەبین.
سەرۆک بارزانی: ئەرکێکی گەورە و پیرۆز لەسەر شانی ئافرەتانی کوردە, پەروەردەکردنی نەوەکانی داهاتوو یەکێک لە ڕۆڵە گەورەکانی ئافرەتی کورد.
سەرۆک بارزانی: مافی ئافرەت بۆ ئێمە شتێکی پیرۆزە.
سەرۆک بارزانی: بە زۆر بەشوودانی کچان ئەوپەڕی تاوانە.
سەرۆک بارزانی: 120 ساڵ پێش ئێستا لە بارزان بناغەی مافی ئافرەت و ڕێزگرتنیان دانرا.
سەرۆک بارزانی، لە بەشێکی وتەکەیدا، چەند پەیامێکی نەتەوەیی ئاڕاستەی گەلی کوردستان کرد و ڕایگەیاند:
سەرۆک بارزانی: مرۆڤ ئەگەر خاکی نەبوو سەرگەردانە.
سەرۆک بارزانی: خاک ئەگەر میللەتێکی لەسەر نەبوو، هیچ مانایەکی نابێت.
سەرۆک بارزانی: هۆشیارییەکی نەتەوەیی دەبینرێت کە جێگەی خۆشحاڵییە.
سەرۆک بارزانی: دەبێت خەباتمان بەردەوام بێت و نابێت خۆمان بچەمێنین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت