سەرۆک بارزانی: تاوانبارانی ئەنفال كەوتنە زبڵدانی مێژوو بەڵام برین و ئاسەواری هەرماوە
- کوردستان
- 14 نیسان

سەرۆک بارزانی سەری ڕێز و نەوازشی بۆ قوربانیانی ئەنفال دانەواندووە، گرافیک: ئاڤا
ئاڤا نیوز
سەرۆک بارزانی لە ساڵیادی جینۆسایدی ئەنفال دا ڕایگەیاند، تاوانبارانی ئەنفال کەوتنە زبڵدانی مێژووەوە بەڵام برین و ئاسەوارەکەی هێشتا ساڕێژ نەبووە.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ یادی 37 ساڵەی شاڵاوی بەدناوی ئەنفالە کە ڕژێمی بەعسی ڕووخاو دژ بە خەڵک و خاک و ژینگەی کوردستان ئەنجامیدا و لە زنجیرەیەک شاڵاوی یەک بەدوای یەکدا دەیان هەزار خەڵکی بێتاوانی کوردستانی ڕاپێچی بیابانەکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق کرد و لەگۆڕی بەکۆمەڵدا زیندەبەچاڵ و بێسەروشوێنی کردن.
پەیامی فەرمی: سەرۆک بارزانی دەڵێت: پڕۆسەی ئەنفال بەشێکی ئەو ستەم و تاوانە بوو، کە لە سەدەی ڕابردوودا لەلایەن ڕژێمی پێشووی عێراقەوە بە چەند قۆناغێک لە سەرجەم ناوچەکانی کوردستان دژبە گەلەکەمان ئەنجامدرا و 182 هاووڵاتی بێتاوانی بێشەروشوێن و شەهید کرد.
بەشێکی دیکەی قسەکانی سەرۆک بارزانی:-
- کیمیاباران و سیاسەتی بەعەرەب کردن و ڕاگواستن و تێکدانی ژێرخانی ئابووری کوردستان و وێرانکردنی هەزاران گوند، بەشێکی دیکەی ئەو تاوانانە بوون، کە لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە بەرامبەر گەلەکەمان ئەنجام درا.
- تاوانباران کەوتنە زبڵدانی مێژووەوە، بەڵام برین و ئاسەواری ئەو جینۆساید و زوڵمە هێشتا ماوە و ساڕێژ نەبووە، دەبێت دەوڵەتی عێراق قەرەبووی جینۆسایدی ئەنفال بکاتەوە، کە دژ بە میللەتەکەمان ئەنجام دراوە.
-پێویستە ڕێگە لە هەموو جۆرە تێڕوانین و سیاسەت و کردەوەیەکی شۆڤێنی لە دژی خەڵکی کوردستان بگیرێت.
-لە یادی 37 ساڵەی ئەنفال دا، باشترین وەفا بۆ شەهیدانی ئەنفال ئەوەیە کە هەموومان لە خزمەتکردن و پاراستنی وڵاتەکەمان یەک دەنگ و پێکەوەبین، هەروەها داهاتوویەکی گەش بۆ گەلەکەمان بوونیاد بنێین.
-سەربەرزی بۆ خانەوادە و كەسوكاری شەهیدان و ئەنفال، هەزاران سڵاو لە گیانی پاكی شەهیدانی ئەنفال و هەموو شەهیدانی ڕێگەی ئازادیی كوردستان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 57 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






