
بۆردومانی سوپای عێراق بۆسەر پێگەی چەکدارانی داعش
ئاڤا نیوز
لە هێرشێکی ئاسمانیدا بۆ سەر چەند حەشارگەیەکی چەکدارانی داعش لە چوارچێوەی کەرتی ئۆپەراسیۆنەکانی سەڵاحەددین، بەرپرسێکی باڵای داعش و چوار چەکداری دیکە کوژران.
چیرۆکی سەرەکی: یەکشەممە 13ـی نیسان شانەی ئەمنی عێراق ڕایگەیاند، هێزی ئاسمانیی عێراق لە ڕێگەی فڕۆکەی جەنگی F-16ـەوە دوو حەشارگەی چەکدارانی داعشیان لە دوورگەی ئەلبو مەرمووس، لە چوارچێوەی کەرتی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی سەڵاحەددین کردە ئامانج و بەهۆیەوە ژمارەیەک چەکداری داعش کوژران.
زانیاریی بەدەستهاتوو: دووشەممە 14ـی نیسان، سەرچاوەیەکی ئەمنی کە قسەی بۆ میدیای عێراق کردووە، ئاماژە بۆ ئەوە کردووە لە ئەنجامی ئەو هێرشە "معاونی ئەمنی" سەر بە ویلایەتی سەڵاحەددینی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش لە قەزاری دۆر لە پارێزگای سەڵاحەددین کوژراوە.
زانیاریی زیاتر: هەر بەگوێری ئەو زانیاریانەی سەرچاوەکەی ئاشکرای کردووە، جگە لەو بەرپرسەی داعش، چوار بۆ پێنج ئەندامی دیکە ڕێکخراوەکە لە هێرشەکەدا کوژراون.
باکگراوند: لە ساڵی 2017ـەوە شکستی داعشی لە عێراق ڕاگەیێنراوە، بەڵام شانە نوستووەکانی ئەو ڕێکخراوە لە پارێزگاکانی عێراق چالاکن و ناوە ناوە هێزە ئەمنییەکان دەکەنە ئامانج و لە بەرامبەریشدا ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەکان بۆ دەستگیرکردن و ڕاوەدوونیان لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانان و هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان بەردەوامە.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 38 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات






