
مەزڵووم عەبدی فەرماندەی هێزەکانی سووریا دیموکرات "هەسەدە"
ئاڤا نیوز
فەرماندەی هێزەکانی سووریا دیموکرات "هەسەدە" ناکۆکییەکانی لەگەڵ حکومەتی نوێی سووریا ئاشکرا دەکات و ئاماژە بەوەش دەکات، پێویستیان بە دوو ساڵە تاوەکو هێزەکانی هەسەدە بچنە ناو سوپای سووریا.
وێنە گەورەکە: دوای ڕووخانی ڕژێمەکەی بەشار ئەسەد لە مانگی 12ـی ساڵی ڕابردوو، بۆ یەکەمجار و بە ئاشکرا ڕۆژی 10-03-2025، مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە و ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر کۆبوونەوە و ڕێککەوتنێکی هەشت خاڵییان واژۆ کرد.
لێدوانی فەرمی: مەزڵوم عەبدی، فەرماندی هێزەکانی هەسەدە ڕایگەیاند: ئاساییە دانووستاندن و گفتوگۆ هەبێت لەنێوان ئێمە و حکومەتی دیمەشق، بەڵام ئێمە لەسەر دوو خاڵ ناکۆکیین، یەکەمیان، پەیوەستە بە کوردەوە، ئەوان [ دەسەڵاتی دیمەشق] دەڵێن، ئێوە تەنیا پەیوەندییتان بە پرسی کورد هەیە و پرسەکانی دیکە بۆ ئێمە لێگەڕێن. بێگومان ئێمە ئەمە ڕەت دەکەینەوە.
- دووەمیانیش پەیوەستە بە کات، پێویستمان بە لایەنی کەم دوو ساڵ هەیە تاوەکو هێزەکانی هەسەدە بچنە سەر وەزارەتی بەرگریی سووریا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت یەکێک لەو هەشت خاڵە ئەوە بوو؛ "ههسهده" بخرێته نێو سیستمی هێزی بهرگریی نیشتمانی سووریا لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سووریا و ئەرکی پاراستنی سنوور و فڕۆکەخانە و کێڵگە نەوتییەکانیانی پێ بسپێردرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت