
زەوی ئامادەکراو بۆ دابەشکردن بەسەر فەرمانبەران. وێنە؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
لە سنووری پارێزگای هەولێر پرۆسەی ئامادەکردن و دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا بەردەوامە، سەرۆکی شارەوانی هەولێریش دەڵێت "تاوەکو ئێستا سێ هەزار پارچە زەویمان دابەشکردووە".
وێنە گەورەکە: بە بڕیاری سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە کابینەی نۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پرۆسەی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکرد، بەگوێرەی ئەم بڕیارەش زیاتر لە 400 هەزار فەرمانبەر و خانەنشین لە هەموو ناوچەکانی هەرێمی کوردستان لە پرۆسەکە سوودمەند دەبن.
لێدوانی فەرمی: کارزان هادی، سەرۆکی شارەوانی هەولێر، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: تا ئێستا سێ هەزار پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دابەشکراوە، بەشێکی دیکە لەم زۆنە هەیە بۆ ئەوانەی گرێبەستیان هەیە و مافی مامەڵەکردنیان بە زەوییەکان هەیە، بۆیە زەویمان خستووەتە لاوە بۆ ئەوەی قەرەبوویان لە شوێنی خۆیان دا بکەینەوە.
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی سەرۆکی شارەوانی هەولێر، ئێستا 23 هەزار پارچە زەوی دیکە ئامادەیە، بەم نزیکانە ڕێکارە یاساییەکانیان تەواو دەبن و دابەش دەکرێن.
ژمارەکان وا دەڵین: بەگوێرەی داتا سەرەتاییەکان کە لای سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێرە، 60 بۆ 65 هەزار فەرمانبەر لە سنووری هەولێر لە وەرگرتنی زەوی سوودمەند دەبن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: زەوییەکانی ئاشۆکان لەسەر ڕێگای هەولێر - دهۆک بەگوێرەی ماستەرپلانی نوێی هەولێر بەسەر فەرمانبەراندا دابەش دەکرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 12 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 18 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 56 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 12 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 18 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە






