نێچیرڤان بارزانی و سوودانی جەخت لە بەردەوامی هەماهەنگی و هاوکاری نێوانیان دەکەنەوە
- کوردستان
- 16 نیسان

ساتی کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و محەممەد شیاع سوودانی سەرۆککوەزیرانی عێراق لە پەراوێزی دیداری سلێمانی لە زانکۆی ئەمریکی
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی عێراق و سەرۆکی هەرێمی کوردستان جەخت لە بەردەوامی هەماهەنگی و هاوکاری نێوانیان و گرنگی دەستەبەرکردنی مافە دەستوورییەکانی سەرجەم پێکهاتەکان و پەرەپێدانی هەماهەنگی نێوان سەرجەم هێزە نیشتمانییەکان بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی وڵات دەکەنەوە.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ چوارشەممە 2025-4-16، لە پەراوێزی بەڕێوەچوونی دیداری سلێمانی، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبوونەوە و بارودۆخی گشتی و گرنگترین پرسەکانی گەشەپێدان و ئابووریان لەسەر ئاستی نیشتمانی خستەڕوو.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەمیانی دیدارەکە بارودۆخی سیاسی وڵات و دۆسیە هاوبەشەکان تاوتوێ کران و جەخت لەسەر بەردەوامی هەماهەنگی و هاوکاری نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان کرایەوە، بەشێوەیەک کە یەکڕیزی نیشتمانی بەهێز بکات و خزمەت بە بەرژەوەندییە باڵاکانی عێراق بکات.
- جەخت لەسەر گرنگی دەستەبەرکردنی مافە دەستوورییەکانی سەرجەم پێکهاتەکان و پەرەپێدانی هەماهەنگی نێوان سەرجەم هێزە نیشتمانییەکان بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی وڵات و پشتیووانیکردن لە هەوڵەکانی حکومەتی فیدراڵی لە جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی گەشەپێدان لەسەرانسەری عێراقدا کرایەوە.
- لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا پێشهاتە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان و کاریگەرییەکانی لەسەر عێراق تاوتوێ کران.
- جەخت لەسەر پێویستی دوورخستنەوەی عێراق لە ململانێکان و پاڵپشتیکردنی ئەو دەستپێشخەریانەی کە پەیڕەوی چارەسەری ئاشتیانە و دیالۆگ دەکەن بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکانی ناوچەکە، کرایەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 14 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 20 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 58 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 14 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 20 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە





