
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە دیداری سلێمانی ڕایگەیاند، کێشەی سەرەکیی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ بازاڕەکانی جیهان سیاسییە.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ چوارشەممە 15ـی 4ـی 2025، لەمیانی بەشداریکردن لە پانێڵێکدا لە نۆیەمین دیداری سلێمانی لە زانکۆی ئەمریکی، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی قسەی لەسەر چەند پرسێک کرد، یەکێک لەوانە دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان و ئاستەنگەکانی بەردەمی بوون.
زانیاریی زیاتر: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ڕاگەیاند، تا ئێستا هیچ لایەنێک قەرەبووی زیانەکانی ڕاگرتنی هەناردەکردنی نەوتی کوردستانی نەکردووەتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەبارەی گرفتی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی گوتی، "کێشەی سەرەکیی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ بازاڕەکانی جیهان سیاسییە".
لەلایەکی دیکە: هەرچی پەیوەستە بە کۆمپانیاکانی نەوت کە کاری دەرهێنان و نەوتی هەرێمی کوردستان دەکەن، سەرۆکوەزیران ڕاگەیاند، کۆمپانیاکانی نەوت داوای دەستەبەرکردنی بەرهەمهێنانی نەوت دەکەن.
باکگراوند: ئەمڕۆ نۆیەمین دیداری سلێمانی بە بەشداریی زیاتر لە 700 بەرپرسی ناوخۆیی و جیهانی دەستیپێکرد. ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت و چەندین پانێڵ ئەنجام دەدرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەسەرکەوتوویی هێرشمان کردە سەر پێگە ئەتۆمییەکانی ئێران
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ گەیشتەوە کۆشکی سپی و کۆبوونەوەیەکی گرنگی هەیە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
14 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە