
لۆگۆی بزووتنەوەی گۆڕان و کۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق
ئاڤا نیوز
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق نوسراوێکی ئاڕاستەی باڵی کوردساتی گۆڕان بە سەرۆکایەتیی دانا ئەحمەد مەجید کردووە، تیایدا داوای لە بزووتنەوەی گۆڕان کردووە 26ـی ئەم مانگە کۆنگرەی ئاسایی خۆی ببەستێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: 5ـی ئەم مانگە ئاڕاستەی گردەکەی بزووتنەوەی گۆران بە سەرۆکایەتیی چیا نەوشیروان مستەفا و بەبێ ئامادەبوونی نوێنەری کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بەناوی گۆڕانەوە کۆنگرەی بەست و ئەندامانی جڤاتی نیشتمانی هەڵبژارد، بەڵام ئاڕاستەی کوردساتی حیزبەکە ڕایگەیاند، کۆمیسیۆن بڕیاری دواخستنی کۆنگرەکەی دابوو و نوێنەریش ئامادە نەبووە، بۆیە ئەوەی لە گردەکە کرا تەنیا کۆبوونەوەیەکی گشتی بوو نەک کۆنگرە.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد عوبەیدی، یاریدەدەری بەڕێوەبەری فەرمانگەی حیزب و ڕێکخراوە سیاسییەکان لە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، ئەنجوومەنی کۆمیسیاران لە کۆتا کۆبوونەوەی خۆیدا بڕیاری دا بزووتنەوەی گۆڕان ئاگادار بکرێتەوە کە ڕۆژی 26ـی ئەم مانگە کۆنگرەی ئاسایی خۆی ئەنجام بدات.
زانیاریی زیاتر: "ئەوانیش وەک فەرمانگە، نوسراوەکەیان ئاڕاستەی گۆڕان کردووە و تا لە وادەی دیاریکراودا کۆنگرە ببەستێت، بڕیاریشە 20ـی ئەم مانگە لەگەڵ ئەو حیزبە کۆببنەوە تا شوێنی کۆنگرەکە دیاری بکەن".
ئەمەش بزانە: بەگوێرەی نوسراوەکە، 20ـی ئەم مانگە کۆمیسیۆن لەگەڵ هەردوو ئاڕاستەی گۆڕان کۆدەبێتەوە، دواتریش کۆمیسیۆن خۆی شوێنێک بۆ کۆنگرەکە دیاری دەکات بەجۆرێک جێگەی هەزار و 200 کەسی تێدا ببێتەوە.
ئەو مانایەی دەگەیێنێت: نوسراوەکە مانای وایە کۆنگرەی سێیەمی گۆڕان کە 5ـی نیسان ئاڕاستەی گردەکە بەستی، کۆمیسیۆن بە نادەستووریی لە قەڵەمی داوە و هەڵیوەشاندووەتەوە و تەنیا وەک کۆبوونەوەیەکی گشتی دایناوە، بەوپێیەش کۆنگرەکەی 26ـی ئەم مانگە پێویست دەکات هەردوو ئاڕاستەکە تیایدا ئامادە بن و پێکەوە ڕێکخەر و سەرکردایەتییەکی نوێ بۆ حیزبەکە هەڵبژێرن. تائێستاش ئاسۆی ڕێککەوتنی هەردوو باڵەکە لە کۆنگرەکەدا نادیارە و ڕوون نییە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 34 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 54 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






