
نرخی تەماتە ئەمڕۆ لە شاری هەولێر گەیشتە دوو هەزار و 500 دینار، وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
وەزیری کشتوكاڵ لەبارەی نرخی تەماتە دڵنیایی دەدات و دەڵێت لەمڕۆوە هەرزان دەبێت و دەگاتەوە نرخی ئاسایی خۆی.
وێنە گەورەکە: بەهۆی قەدەغەکردنی هاوردەکردنی تەماتە لە وڵاتانی دراوسێ، نرخەکەی لە بازاڕەکانی کوردستان بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووە، بۆیە ئەمڕۆ سێشەممە وەزارەتی کشتوکاڵ قەدەغەکەی هەڵگرت.
لێدوانی فەرمی: بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بە ئاڤا نیوزی گوت: گرانبوونی نرخی تەماتە ئەمڕۆ دەستیپێکرد و هەر ئەمڕۆش بڕیارمان دا قەدەغەکە هەڵبگرین، پێشبینی دەکەین لە ئێستاوە نرخەکەی دەست بە دابەزین بکات و بگاتەوە نرخی جارانی".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: چەند ڕۆژێک لەمەوبەر نرخی کیلۆیەک تەماتە بە هەزار دینار بوو، ئەمڕۆ گەیشتە دوو هەزار بۆ دوو هەزار و 500 دینار. هیوا سەلمان، فرۆشیاری سەوزە و میوە لە هەولێر بە ئاڤا نیوزی گوت تاوەکو ئێستا نرخەکەی هەر بەرزە و دانەبەزیوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 34 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت





