
ئەو کارمەندەی بەهۆی تای خوێنبەربوون گیانی لەدەستدا
ئاڤا نیوز
دووەم حاڵەتی گیانلەدەستدان بەهۆی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون لە سنووری پارێزگای كەركووك ڕاگەیێنرا.
وێنە گەورەکە: چەندین حاڵەتی تووشبوون و مردن بە هۆی پەتای تای خوێنبەربوون لە شارەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق بڵاوبوونەتەوە و ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو چەند حاڵەتێکی تووشبوون بە پەتاکە لە شاری کەرکووک ڕاگەیێنران.
زانیاریی پەیامنێر: ڕۆكان مەحموود، پەیامنێری ئاڤا لە كەركووك ڕایگەیاند، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ گەنجێك كە کارمەندی نەخۆشخانەی گشتیی كەركووكە بە هۆى تووشبوون بە پەتای تاى خوێنبەربوون گیانی لەدەست دا.
زانیاریی زیاتر: كارمەندەكەی نەخۆشخانەی گشتیی كەركووك ناوی یادگار نوورییە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تەندروستیی كەركووك دوێنێ هەینی تۆماركردنی دوو حاڵەتی نوێی تووشبوون بە پەتای تای خوێنبەربوون لە سنووری پارێزگاكە ڕاگەیاند.
ئەمەش بزانە: ڕۆژی پێنجشەممە یەكەم حاڵەتی گیانلەدەستدان بەهۆی پەتای تای خوێنبەربوون لە كەركووك ڕاگەیێنرا و تاوەكوو ئێستا لە سنووری ئەو پارێزگایە چوار حاڵەتی تووشبوون بە پەتاكە تۆمار كراوە كە دوو كەسیان گیانیان لەدەست داوە.
باكگراوند: تای خوێنبەربوون نەخۆشییەکی ڤایرۆسییە و لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە، نیشانەکانی نەخۆشییەکە بریتین لە بەرزبوونەوەی پلەی گەرمیی جەستە، سەرئێشە و خوێنبەربوونی ژێر پێست، لە چەندین پارێزگای دیکەی عێراق تۆمارکراوە و چەندین کەسیش بەو نەخۆشییە گیانیان لەدەستداوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 30 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- تەندروستی
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
تەندروستیی هەولێر چەند تیمێک بۆ ڕۆژی هەڵبژاردن ئامادە دەکات






