
ژمارەیەک قارچکی ژەهراوی
ئاڤا نیوز
لە پارێزگای كرماشانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان، ژمارەیەك هاووڵاتی بەهۆی خواردنی قارچكی بەهاری، ژەهراوی بوونە و كەسێكیش گیانی لەدەستداوە.
وێنە گەورەكە: لەگەڵ هاتنی وەرزی بەهار ژمارەیەك گژوگیا و بەرهەمی خۆڕسك دەڕوێن كە بەشێكیان جگە لە سوود و قازانجی زۆریان بۆ تەندروستیی مرۆڤ، ژەهراوین و دەبنە مەترسی بۆ سەر سەلامەتیی مرۆڤ.
لێدوانی فەرمی: ئاژانسی هەواڵی ئێرنای ئێرانی بڵاویكردووەتەوە، مەسعود قەلعە سەفیدی، بەڕێوەبەری فریاگوزاری و ڕووداوە لەناكاوەكان لە پارێزگای كرماشان ڕایگەیاندووە، لە سەرەتای وەرزی بەهارەوە تا ئێستا، لانیكەم 47 كەس بەهۆی خواردنی قارچكی كوێستانەكان، ژەهراوی بوونە و ماوەیەك لەمەوبەریش كەسێك لە شارۆچكەی داڵاهۆ بەم هۆیەوە گیانی لەدەستداوە.
زانیاریی زیاتر: سەرجەم ئەو هاووڵاتیانەی بەهۆی خواردنی قارچكی ژەهراوی، تەندروستیان تێكچووە، دوای وەرگرتنی چارەسەریی پزیشكی، دۆخی تەندروستییان باش بووەتەوە تەنها كەسێكیان نەبێت كە هێشتا لە نەخۆشخانە ماوەتەوە و لەژێر چاودێریی پزیشكیدایە.
زانیاریی زیاتر: ئەو بەرپرسەی پارێزگای كرماشان هۆشداریی دەدات لەوەی لە كۆی نزیكەی هەزاران جۆر قارچك، 100 جۆریان ژەهراوین و خواردنیان مرۆڤ تووشی مەترسی دەكات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمکاری عەرەبی: پێویستە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە چەکی ئەتۆمی دابماڵرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش