فایلی خەڵک؛ دانیشتووانی کۆمەڵگای چڕە لە شێخان داوای پردێکی پەڕینەوە دەکەن
- کوردستان
- 19 نیسان
ئاڤا نیوز
بەهۆی نەبوونی پردی پەڕینەوەی پیادە لەسەر جووتسایدی کۆمەڵگەی چڕەی سەر بە قەزای شێخان، مەترسی لەسەر ژیانی دەیان هاووڵاتی ناوچەکە دروست بووە.
چیرۆکی سەرەکی: لە ساڵی 2015ـەوە جووتسایدی کۆمەڵگای چڕەی سەر بە قەزای شێخان دروستکراوە، کە ڕێگەی سەرەکی و بازرگانی نێوان هەولێر و دهۆکە. ڕۆژانە سەدان ئۆتۆمبێلی گەورە و بچووک بە شەو و ڕۆژ هاتووچۆی تێدا دەکەن، کەچی تاوەکو ئێستا یەک پردی پەڕینەوەی خەڵکی تێدا دروستنەکراوە و ڕۆژانە ژمارەیەکی زۆری هاونیشتمانیان بەپیادە بۆ کاروبارەکانیان لەو شەقامە مەترسیدارە دەپەڕنەوە.
لێدوانی فەرمی: میهران نێروەیی، بەڕێوەبەری ناحیەی قەسرۆک بە ئاڤای ڕاگەیاند: داواکاری ئەو خەڵکە ڕەوایە و هەوڵدەدەن بەزووترین کات پردێکی پەڕینەوەیان بۆ دروستبکرێت.
زانیاریی زیاتر: 16 هەزار کەس لە کۆمەڵگای چڕە دەژین و گللەییان هەیە، دەڵێن چەندین جار خەڵک لەکاتی پەڕینەوەدا تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بوون، چەندین جاریش داواینکردووە پردێکی پەڕینەوەیان بۆ دروستبکرێت، بەڵام تاوەکو ئێستا کەس بەدەم داواکارییانەوە نەهاتووە.
یەکێک لە قوربانیانی ئەو ڕێگەیەش قوتابییەکی 13 ساڵانە و بەهۆی لێدانی بارهەڵگرێک قاچێکی لەدەستداوە.
پێش دوو ساڵ ڕەزامەندی درووستکردنی پردێکی پیادە بۆ کۆمەڵگاکە دراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا دروست نەکراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژانە زیاتر لە 500 قوتابی هاتووچۆ لەسەر ئەو شەقامە دەکەن و دەپەڕنەوە و مەترسی ئەوەیە هەیە ئۆتۆمبێل لێیان بدات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 43 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






