
بەڕێوەچوونی پرسە لە یەکێک لە شارەکانی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
بەپێی ڕاگەیێنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین، تۆمەتبارێک لە ڕانیە، سێ هەزار دۆلار و حەوت ملیۆن دیناری هاووڵاتییەکی بردووە کە بۆ پرسە سەردانی ڕانیەی کردبوو.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی 15-4-2025 هاووڵاتییەک بۆ بەشداریکردن لە پرسەیەکدا دەچێتە شاری ڕانیە، بڕی سێ هەزار دۆلاری ئەمریکی و حەوت ملیۆن دیناری عێراقی لە ئۆتۆمبێلەکەیدا دەبێت و تاوەکو لە پرسەکە دێتە دەرەوە، پارەکەی لێ دەبرێت، هاووڵاتییەکە لای پۆلیس سکاڵای تۆمارکردووە و تۆمەتباری سەرەکی ئەنجامدانی دزییەکەش دەستگیرکراوە.
لێدوانی فەرمی: شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی ئیدارەی راپەڕین، بە ئاڤا میدیای راگەیاند، "ئەو هاووڵاتییەی لە پرسەکەدا دزی لێکراوە، هاتووەتە نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕانیە و سكاڵای تۆمارکردووە، لە سکاڵاکەیدا ئاماژەی بەوەداوە کە نزیکەی سێ هەزار دۆلاری ئەمریکی و بڕی حەوت ملیۆن دیناری عێراقی لە ناو ئۆتۆمبیلەکەیدا بووە و لەکاتی بەشداریکردن لەو پرسەیەدا لێی دزاروە".
زانیاریی زیاتر: پۆلیسی ڕاپەڕین پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ دۆسیەکە دەکاتەوە و دوای بە داواداچوون و بەدەستهێنانی زانیاری پێویست، لە ماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێردا ناسنامەی تۆمەتبار ئاشکرا دەکرێت و دەستگیر دەکرێت، تۆمەتبارەکە ناوی (ج.ح.پ)ە لە دایکبووی ساڵی 1985 و ڕەگەزی نێرە، تۆمەتبار خەڵکی شاری رانیەیە بەڵام لەدەرەوەی وڵات دەژی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پۆلیسی ڕاپەڕین لە ڕاگەیێنراوێکدا بڵاویکردەوە، "لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبار تواندرا دەستبگیرێت بەسەر پارە دزراوەکەدا، دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا لە بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەدا دانینا بە تاوانەکەیدا و دەریش کەوت کە تۆمەتبار پێشینەی تاوانکاری هەیە و دووجاری دیکە بە تاوانی دزیکردن بەفەرمانی دادگا سزای بەسەردا سەپێندراوە، سەرەڕای ئەوە جارێکی دیکەش بە تۆمەتی تاوانی دزیکردن فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە".
پۆلیسی ڕاپەڕین ڕاشیگەیاندووە، "بڕیاردرا بە ڕاگرتنی تۆمەتبار بە پێی مادەی 446 لە یاسای سزادانی عێڕاقی و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 46 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






