
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و ناڕەزایەتیی هاووڵاتیان دژی کەم کردنەوەی بودجەی هارڤارد
ئاڤا نیوز
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بڕیاریدا بە کەمکردنەوەی یەک ملیار دۆلاری دیکەی لە بوجەی زانکۆی هارڤارد، بەهۆی ڕازی نەبوونی زانکۆکە بە داواکارییەکانییەوە.
چیرۆکی سەرەکی: دوای ئەوەی ڕۆژی دووشەممە 14-4-2025، کۆشکی سپی ڕۆژی بڕی دوو ملیار و 200 ملیۆن دۆلاری هاوکارییەکانی هارڤاردی ڕاگرت، جارێکی دیکە بودجەی ئەو زانکۆیە بە بڕی یەک ملیار دۆلار کەم کرایەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە، ئەم کەمکردنەوەی بودجەش دەچێتە چوارچێوەی ڕەتکردنەوەی جێبەجێکردنی ئەو مەرجانەی کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بە نەهێشتنی هەر ڕێوشوێنێکی دژی جووەکان لەو زانکۆیە سەپاندبووی.
ئەمەش بزانە: هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوە کردووە کە بڕینی یەک ملیار دۆلار بە پلەی یەکەم پارەدان بۆ توێژینەوە پزیشکییەکان دەگرێتەوە کە لە هارڤارد ئەنجام دەدرێن هاوکات باس لەوەش دەکرێت ئیدارەی ئەمریکا بەنیازە پێداچوونەوە بەو یارمەتی و گرێبەستانەدا بکات کە دراوە بە زانکۆی هارڤارد و بە نزیکەی نۆ ملیار دۆلار دەخەملێنرێت.
باکگراوند: زیاتر لە 50 زانکۆ لە ئەمریکا دژی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە خۆپیشاندانیان کرد و پۆلیس زیاتر لە 3100 کەسی دەستگیرکرد کە زۆربەیان قوتابی بوون، سەرۆکی ئەمریکا داوای لەو زانکۆیانە کرد بە سیاسەتەکانیان بچنەوە و دژی قوتابییە خۆپیشاندەرەکان و زانکۆکان چەندین بڕیاریان دەرکرد
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 32 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 38 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ماکرۆن داوا لە سووریا دەکات پەیوەندی بە هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتییەوە بکات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- جیهان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






