
لە پارێزگای کەرکووک تاوەکو ئێستا چوار حاڵەتی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون تۆمارکراوە
ئاڤا نیوز
تەندروستیی کەرکووک یەکەم حاڵەتی چاکبوونەوەی یەکێک لە تووشبووانی تای خوێنبەربوونی لە پارێزگاکە ڕاگەیاند و ئێستا تەنیا یەک تووشبوو ماوە و ئەویش لەژێر چاودێری پزیشکییە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە پارێزگای کەرکووک تاوەکو ئێستا چوار حاڵەتی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون تۆمارکراوە، دوو لەوانە گیانیان لەدەستداوە کە یەکێکیان کارمەندی تەندروستیی کەرکووک بوو، دوو تووشبووش لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێری پزیشکیدابوون.
وێنە گەورەکە: تای خوێنبەربوون نەخۆشییەکی ڤایرۆسی مەترسیدارە، لە کۆتایی حەفتاکانی سەدەی ڕابردووەوە بڵاوبووەتەوە، لەلایەن ئاژەڵی توشبوو یان گۆشتەکەیەوە دەگوازرێتەوە، هاوکات لەلایەن گەنەوە دەگوازرێتەوە و تووشی مانگا و مەڕ و ئاژەڵەکانی دیکەش دەبێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی کەرکووک، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 2025-4-21، یەکەم تووشبووی تای خوێنبەربوون کە لەژێر چاودێری وردی تیمە پزیشکییە تایبەتمەندەکان چارەسەری پێویستی وەرگرتووە نەخۆشخانەی جێهێشت.
لێدوانی فەرمی: دکتۆر ئەرجان محەممەد ڕەشید، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستیی کەرکووک، جەختی لەوە کردەوە کە ستافی چاودێری تەندروستی بە پەرۆشەوە کاریان کردووە بۆ دڵنیابوون لەوەی نەخۆشەکە باشترین چارەسەری وەرگرتووە، ئەمەش بەشداری کردووە لە باشتربوونی باری نەخۆشەکە و دواتر چاکبوونەوەی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 34 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 54 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- تەندروستی
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
تەندروستیی هەولێر چەند تیمێک بۆ ڕۆژی هەڵبژاردن ئامادە دەکات






