
سیستمی سۆلار پاوەر - وزەی خۆر. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
دانانی سیستمی سۆلار پاوەر (کارەبا لەڕێگەی وزەی خۆر) لە سلێمانی بەرەوپێشچوونێکی زۆر باشی بەخۆیەوە بینیوە و ژمارەی بەکارهێنەرانی زیاتر دەبێت.
وێنە گەورەکە: دوای ئەوەی بانکی ناوەندیی عێراق ڕێکارەکانی پێدانی قەرزی بانکی بۆ بەرهەمهێنانی ئامێری کارەبا بە وزەی خۆر دەرکرد، دەستکراوە بە پێدانی پێشینە بە هەر بانکێک بەبڕی 300 ملیۆن دینار، بانکەکان لەو بڕە پارەیە دەتوانن بڕی 30 ملیۆن دینار قەرز بدەن بە هەر یەکەیەکی نیشتەجێبوون، حکومەتی هەرێمی کوردستان کار دەکات بۆ ئەوەی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان هاوشێوەی ناوچەکانی دیکەی عێراق لە وەرگرتنی قەرزەکە سوودمەند بن.
لێدوانی فەرمی: سیروان محەممەد، وتەبێژی کارەبای سلێمانی بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: تاوەکو ئێستا 691 هاوبەشی کارەبا لە بەڕێوبەرایەتیی کارەبای سلێمانی ناوی خۆیان بۆ دانانی سیستمی سۆلار پاوەر تۆمارکردووە، بەرهەمی کارەباکەشیان 19.6 مێگاواتە.
ئاماژەی بەوەشدا، بەرەوپێشچوونێکی زۆر باش لە دانانی سیستمی سۆلار هەیە و مایەی دڵخۆشییە.
لە لایەکی دیکەوە: پێشتر سەنعان عەبدوڵڵا، وتەبێژی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی هەرێمی کوردستان تایبەت بە ئاڤای گوت: لەپێناو پاکڕاگرتنی ژینگە و هەڵگرتنی مۆلیدە ئەهلییەکان، حکومەت پلانی داڕشتووە لە چوارچێوەی پڕۆژەی ڕووناکی (کارەبای 24 کاتژمێری) بۆ دانانی سیستمی وزەی خۆر، قەرزی درێژخایەن بە هاووڵاتیان بدات.
بۆچی گرنگە: بە بەکارهێنانی وەزی خاوێن (وزەی خۆر)، کاریگەریی ڕاستەوخۆ لەسەر پاکبوونەی ژینگەی ناوچە جیاوازەکان دەبێت، هەروەها هەزاران مۆلیدە لە کۆڵانەکاندا دەکوژێنرێنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 43 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






