
ئاڤا نیوز
زیندانییەکی چاکسازی گەورانی سلێمانی کە بە تاوانی ماددەی هۆشبەر سزادرابوو، بە فێڵی مۆڵەت هەڵاتووە و تا ئێستاش دەستگیرنەکراوەتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: زیندانییەک ناوی (خ. ن) خەڵکی قەڵادزێیە و 7 ڕۆژ پێش ئێستا بە مۆڵەت ڕۆیشتووە، 25 ملیۆن دیناری وەک گەرەنتی گەڕانەوەی داناوە و دەبوایە دوێنێ بگەرێتەوە چاکسازی، بەڵام هەڵاتووە بۆ ئێران.
زانیاریی زیاتر: ئەو زیندانییە لەسەر ماددە هۆشبەرەکان بە 10 ساڵ زیندانی سزادرابوو، سێ ساڵی تەواو کردبوو، هێشتا نزیکەی حەوت ساڵی ماوە، بەڵام ڕایکردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: چەند مەرجێک هەیە بۆ ئەوەی زیندانی مۆڵەتی چوونە دەرەوەی پێبدرێت، دەبێت نیوەی حوکمەکەی تەواو کردبێت، بڕێک پارە وەک گەرەنتی و تاپۆی خانوو دادەنێت، دوای ئەوە ڕێگەی پێدەدرێت بڕواتە دەرەوە ئەگەر لەو کاتەی دیاریکراوە نەگەڕایەوە، ئەوا هەموو ئەوانەی وەک گەرەنتی دایناون دەبن بە موڵکی حکومەت و تا مردنیش فەرمانی گرتنی دەبێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاڤا زانیویەتی ئێستا لیژنەی لێکۆڵینەوە لەسەر ئەو بابەتە پێکهێنراوە و بەدواداچوون بۆ ڕاکردنی دەکەن و هەوڵی دەستگیرکردنەوەی دەدرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 58 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






